باڵندە و گامێشی بەرژەوەندیخواز
September 28, 2025
رەنگا و ڕەنگ
گامێشی ئەفریقی لوتی گەورە و ئێسكە ڕەقەكانی هیچ ڕێگەیەكی پێ نادەن بۆ ئەوەی شوێنە هەستیارەكانی بخورێنێت یان پاكیان بكاتەوە، ئەمەش لەڕادەبەدەر بێزاركەرە، لێرەدا پاڵەوانە بچووكەكەی چیرۆكەكە دێتە ناوەوە، باڵندەی (ئۆكسبێكەر) كە بە باڵندەی كۆپان ناسراوە، ئەم باڵندەیە لە پەیوەندییەكی هاوژیانی سەرنجڕاكێشدا لەگەڵ گامێش و شیردەرەكانی دیكەی ئەفریقادا وەك كەروێشك و زەڕافە دەژی. ئەم باڵندەیە مشەخۆر و تەنانەت مێرووە بچووكەكانیش دەخوات كە بە پێستی ئەم ئاژەڵانەوە دەلكێن، تەنانەت هەندێك جار ئەوەندە دەڕوات كە دەنووكی دەخاتە ناو كونەكانی لووتی گامێشەوە بۆ پاككردنەوەی لووتیان، ئەمەش ڕزگاربوونێكی دەستبەجێ و پاراستنی لە خوران یان هەوكردن بۆ ئاژەڵەكە دابین دەكات، بۆ باڵندەكەش ئەمە ژەمێكی بێبەرامبەرە و دەوڵەمەندە بە پرۆتین.
