كۆمۆدۆ ئەژدیهای ژەهر

كۆمۆدۆ ئەژدیهای ژەهر

 ئەژدیهای كۆمۆدۆ (comodo dragon)باوەڕ دەكەیت یان نا گازگرتنی هەر هێندەی گازی پشیلەیەك بەهێزە، لەگەڵ ئەوەش تەنیا یەك گازگرتنی بەسە بۆ ئەوەی نێچیرەكەی بكوژێت. توێژینەوەكان دەریان خستووە كە كۆمۆدۆكان خاوەنی ژەهرن و بەكاری دەهێنن بۆ كوشتنی نێچیرەكانیان، قەبارەیان دەگاتە نزیك سێ مەترە و كێشیان لە نێوان، 130 -160 كگم، مێیەكان بچووكترن. گەورەترینیان كە تا ئێستا تۆمار كرابێ 313 سم، كێشی 166كگم بووە، تیمێكی پسپۆڕ لێكۆڵینەوەیەكیان كرد لەسەری چونكە پێشتر هەر وا باو بوو كە بەهۆی بەكتریا كوشندەكانی ناو دەمیەوە نێچیرەكەی دەكوژێت، بەڵام ئەو لێكۆڵینەوە پشتڕاستی كردەوە كە خاوەنی ژەهری كوشندەن و لە ڕێگەی ددانە بچوكەكانیانەوە ژەهر تێكەڵ بە خوێنی نێچیرەكەیان دەكەن و تەنیا گازێكیان بەسە بۆ ئەوەی نێچیر پەك بخەن و بیخۆن. توێژەری ژەهر لە زانكۆی میلبۆرن لە ئوستورالیا «برایان فرای» كە لێكۆڵینەوەی لە بایۆكیمیای ژەهری كۆمۆدۆ كردووە، دەڵێت ژەهری ئەم ئاژەڵانە زۆر بەهێزە و نێچیرەكەی توشی شۆكێكی گەورە دەكات، بەو پێیەی پەستانی خوێن تەواو كەم دەكاتەوە، بەم هۆیەوە نێچیرەكەی بە خێرایی خوێنی جەستەی لە دەست دەدات و دەكەوێتە ناو شۆكێكی تاقەتپڕوكێنەوە، واتا ئەو ماددانەی لە ناو ژەهرەكەدان دژی خوێن مەیینن كاتێك زامێك دروست دەبێت و خوێن لەو شوێنە دێت، پاش ماوەیەك لە چینی سەرەوە خوێن مەیین ڕوو دەدات، واتە ڕێگری لە خوێنی زیاتر دەكات بێتە دەرەوە، بۆیە ئەو ژەهرە ناهێڵێت خوێن مەیین ڕوو بدات و بە تەڕی دەیهێڵێتەوە، بەو پێیەی ئەم ماددانە بەرپرسن لە كەمكردنەوەی پەستانی خوێن و هەمان هێزی ژەهری ماری (taipan)ی هەیە.

 

Top