پەروەردە سەرچاوەی هەموو گۆڕانکارییەکانە

پەروەردە سەرچاوەی هەموو گۆڕانکارییەکانە


ئەمڕۆ کە زەنگی نوێی ساڵی خوێندن دەنگ دەداتەوە، با هەمووان بەڵێنی ئەوە بدەین کە گرنگی زیاتر بە خوێندن بدەین پاڵپشتی مامۆستا و قوتابیان بین کۆمەڵگەیەک بنیاد بنێین کە تیایدا هەموو کەسێک دەرفەتی فێربوونی هەبێت و نەوەی داهاتوو ئامادە بکەین بۆ ژیان لە جیهانێکی پڕ لە گۆڕانکاری. زەنگی خوێندن، زەنگی هیوایە بۆ ڕووناکی داهاتوو دەبێت هەموومان ئەوە بزانین خوێندن تەنها کۆکردنەوەی زانیاری نییە، بەڵکو گۆڕینی تەواوی شێوەی بیرکردنەوەی مرۆڤە. هەر کتێبێک کە دەخوێنرێتەوە، هەر وانەیەک کە دەگوترێتەوە، هەر ئەزموونەک کە بە دەست دەهێنرێت، وەک ڕووناکی نوێیە کە تاریکی نەزانی دەشکێنێت. لە جیهانی ئەمڕۆدا کە تەکنەلۆژیا بە خێرایی گەشە دەکات، پەروەردە گرنگتر بووەتەوە لە هەر کاتێکی دیکە. ئیتر ئەوانەی خوێندەوار نین، وەک ئەوانە دەبن کە نەتوانن بە زمانی نوێی جیهان بدوێن.
زەنگی یەکەم و دەنگی گۆڕانکاری کاتێک زەنگی یەکەمی ساڵی خوێندن لێدەدرێت، ئەوا زۆر شت دەست پێدەکات،
بۆ منداڵان جیهانێکی نوێ لە بەردەمیان کراوەتەوە و دەرفەتی ناسینی خۆیان و توانستەکانیان و فێربوونی یاریکردن و هاوکاری لەگەڵ یەکتر و دروستکردنی یادەوەری جوان کە تا تەمەنی کۆتایی لەگەڵیان دەمێنێت بۆ لاوان و کچان هەنگاوی نوێی گەورەبوون و ئامادەبوون بۆ ژیانی داهاتوو،
تێکۆشان بۆ خەونەکانیان، بۆ ڕاستی و فێربوونی بەرپرسیارێتی و متمانەپێکردن هەروەها بۆ کۆمەڵگە وەبەرهێنان لە داهاتوو بنیادنانی نەوەیەکی ڕۆشنبیر، پتەوکردنی کۆمەڵگا و بەردەوامبوونی شارستانیەت. هەروەها مامۆستایەتی بەرپرسیارکاری قورس و پیرۆز چونکە مامۆستا تەنها فێرکەر نییە، بەڵکو شێوەکارە کە کەسایەتی قوتابی دەردەخات و ڕێنمایە کە ڕێگا دروستەکان نیشان دەدات و دایک و باوکە کە بە دڵسۆزی چاودێری دەکات و هیوایە، کە باوەڕی بە توانای هەموو کەسێک هەیە . هەر مامۆستایەک کە بە ڕاستگۆیی کار دەکات، وەک ئەو جوتیارەیە کە تۆو دەچێنێت و چاوەڕێی بەرهەم دەکات. هەرچەندە ئەنجامەکانی دوای ماوەیەکی دوور دەردەکەوێت، بەڵام کاریگەرییەکەی بۆ هەمیشە دەمێنێتەوە. خوێندن لە سەردەمی نوێی ئەمڕۆدا خوێندن تەنها لە پەڕتووک و تەختەی ڕەش سنوور نابێت.بەڵکو ئینتەرنێت و زانیاری بێسنوور و تەکنەلۆژیای نوێ وەک یارمەتیدەر و فێربوونی ئۆنلاین و خول و کۆرسە بەخۆڕایی و تایبەتەکان و زمانەکانی پرۆگرامسازی و زانستی کۆمپیوتەر فەراهەمە، بەڵام لەگەڵ هەموو ئەم پێشکەوتنانەشدا، خوێندنەوە، نووسین، بیرکردنەوە، و تێگەیشتن هێشتا گرنگترین بەشەکانن.
زۆرجار ئاستەنگەکانی ڕێگای خوێندن هەن وەکو کێشەی دارایی و ژیانی سەخت و نەبوونی ئیمکانات و ئامێرەکان
و دوورکەوتنەوە لە شوێنی قوتابخانە و نەبوونی هاندان لە خێزان یان کۆمەڵگە، بەڵام مێژوو سەلماندویەتی کە ئەوانەی بەم ئاستەنگانەدا گوزەریان کردووە و بەردەوام بوون، گەیشتوونەتە بەرزترین ئاستەکان . ڕۆڵی خێزان و کۆمەڵگا
یەکەم و گرنگترین قوتابخانەیە و ماڵەکان جێگای دروستکردنی گرنگیدان بە خوێندن و پاڵپشتی دەروونی و دارایی نموونەی چاکی منداڵانە، دەبیت کۆمەڵگا هەستیت بە دابینکردنی ژینگەیەکی گونجاو ڕێزگرتن لە خوێندەوارەکان و مامۆستایان
و پاڵپشتیکردنی بەرنامەکانی پەروەردەی و هاندانی گشتی بۆ فێربوون و خوێندن .زۆرێک لە کێشەکانی کۆمەڵگا دەتوانرێت بە پەروەردە چارەسەر بکرێن، بۆ نموونە نەزانی و کەمزانی هەروەها نەهامەتی و ژیانی سەخت و نەبوونی و بێکاری و نەخۆشییەکان و کێشە تەندروستییەکان،
هەروەها ژینگە و گەرمبوونی جیهان و ناعەدالەتی کۆمەڵایەتی .ئێستای ئێمە و سەردەمی داهاتوو بۆ خوێندن جیاوازەیەکی دروستی دەبیت بۆ نموونە فێربوون بە یارمەتی هۆشی دەستکرد و قوتابخانە مەجازییەکان و بەکارهێنانی VR و AR لە وانەکاندا و فێربوونی کەسی و بەپێی خێرایی هەر کەسێک گەیشتن بە زانیاری هەر شوێنێکەوە. ئەمەش وادەکات قوتابی زووتر دەستی بە زانیاری و سەرجاوە زانستییەکان بکەویت بۆ خویندن و زانین .دەبیت ئەوەمان لە یاد نەچێت کەوا خوێندن مافی هەموو مرۆڤێکە، بەبێ جیاوازی ڕەگەز، ئایین، نەتەوە، یان دۆخی دارایی. هەر کۆمەڵگایەک کە بیەوێت پێشبکەوێت و ئاسوودە بژی، دەبێت وەبەرهێنانی هەرەزۆر لە پەروەردەدا بکات.
“مرۆڤ بە خوێندن دەژی، نەک بە نان تەنها”....

 

ڕێزان مەحمەد

Top