سایكۆلۆژیاى كه‌سیى (داعش)
له ساڵیادى په‌لامارى تیرۆریستانى تاریكپهرستى داعش، كه ته‌نها له كوردستان هزاران شه‌هید و بریندارى لێكهوتهوه، له جێگه‌ى خۆیه‌تى چاوێك به كه‌سایه‌تى داعش، وه‌ك ئافهرێنهرى ئه‌م تراژێدییه خوێناویه‌دا بخشێنین، تا بزانین سه‌رچاوه‌ى ئه‌و كین و رقه له چییه‌وه هه‌لقوڵاوه.
ساڵهاى ساڵ و هزاران ساڵه فه‌یله‌سوفان و زانایان چه‌مكى (ده‌روون)(Psych) به‌كار دێنن، وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ هه‌موو ره‌فتار و كردار و بیركردنه‌وه‌كانى مرۆڤ، ته‌نانه‌ت هه‌ندێكیان بڕوایان به بوونى ئه‌م چه‌مكه لاى گیانه‌وه‌رانى دیكه‌ش هه‌یه، و كه‌سانێك وه‌ك رێنێ دیكارتى فه‌یله‌سوف به (ده‌روونى گیانه‌وه‌ران) ناوى ده‌بات.
له قۆناغى ئێستادا، كه زانست پێشكه‌وتنێكى به‌رچاوى به‌خۆیه‌وه بینیوه، و زۆرێك له كێشه‌كانى مرۆڤ چاره‌سه‌ریان بۆ دۆزراوه‌ته‌وه، كه له هزاران ساڵى رابردوو هاوشێوه‌ى نه‌بووه، زۆرێك له‌م چه‌مك و بیروبۆچوونانه خراونهتهبهر تاقیكردنه‌وه.
و وه‌ك ده‌زانین زانستى تاقیگههى، یه‌كێكه له سه‌ركه‌وتووترین زانسته‌كان و شه‌رمى به‌خۆیه‌وه نیه كه چه‌نده‌ها بیروباوه‌ر و تیۆریى، كه لهسهردهمێَ خۆى دا به شتێكى ناوازه ده‌زانران، ره‌ت بكاته‌وه. بۆ نموونه به‌شێكى زۆرى بیروباوه‌ره‌كانى دیكارت، فرۆید و به‌تایبه‌ت ئه‌وه‌ى په‌یوه‌ستن به خه‌ون و به‌شه‌كانى كه‌سێتى، و ... هتد، له ئه‌نجامى توێژینه‌وه تاقیگهییهكانى پسپۆرانى فسیۆلۆژى مێشك له‌سه‌رده‌مى ئێستاماندا ره‌ت ده‌كرێن و ته‌نانه‌ت ره‌ت ده‌كرێت كه شتێك به‌ناوى (ده‌روون) و هاوشێوه‌كانى بوونى هه‌بێت.
پسپۆرانى هاوچه‌رخ و لایه‌نگرانى زانستى تاقیگه‌یى له‌و بڕوایه‌دان هه‌موو ئه‌و شتانه‌ى مێتافیزیكى كه له ناخ و ده‌روونى مرۆڤ سه‌ریان هه‌ڵداوه و ههلقوڵاوى مێشكى مرۆڤن، و مرۆڤ خۆى به تێپه‌ڕبوونى هزاران ساڵى رابردوو بۆ خۆى داهێناوه، چونكه زۆرجار نه‌یتوانیوه كێشه‌كانى خۆى چاره‌سه‌ربكات و بۆ خۆدزینه‌وه له به‌رپرسیارێتى و وه‌ك ئارامكهرێك خۆى دایهێناون، و دڵى خۆى به‌وانه‌وه خۆشكردووه و ته‌نانه‌ت ئه‌وه‌نده دووباره‌ى كردوو كه ئیتر خۆشى بڕواى كردووه كه بوونیان هه‌یه. بۆیه ئه‌و زانایانه واى بۆده‌چن كه ئه‌و شتانه بوونیان نیه و ته‌نها به‌رهه‌مى هاوكێشه‌ى كار و كاردانه‌وه‌كانى كیمیاوى مێشكى مرۆڤن، كه ده‌بن به هۆكارى دروستبوونى ئه‌و جۆره بیروباوه‌رانه. بهواتایهكیتر ئه‌وه‌ى ئێمه بیرى لێده‌كه‌ینه‌وه، یان ههڵوونمان له هه‌ڵوێستێكى دیاریكراودا، و ...هتد، هه‌مووى به‌رهه‌مى رژێنهره كێمیاوییهكهى مێشكى مرۆڤن، كه له ئاكامدا ده‌بن به هۆى ئه‌وه‌ى كه ئێمه بڕوامان پێیه‌تى یان حه‌زى لێده‌كه‌ین یان رقمان لێ ده‌بێته‌وه. هه‌ڵبه‌ت زانایانى هاوچه‌رخ له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى كه بڕوایان وایه كه پرۆسێسه كێمیاوییهكانى مێشك كاریگه‌ریى به‌رچاویان له‌م بواره‌دا هه‌یه، به‌ڵام رۆڵى هه‌ر یه‌كه له هۆكاره‌كانى بۆماوه‌یى و جینات، و پرۆسه‌ى په‌روه‌رده و فێركردن و پێگه‌یشتنى كۆمه‌ڵایه‌تى له نێو خێزان و كۆمه‌ڵگه و دامه‌زراوه‌كانى فه‌رمى و نافه‌رمییه‌كانى به گرنگ ده‌بینن.
ئه‌و زانایانه له‌و بڕوایه‌دان كه له به‌شى پێشه‌وه و نێو چاوانى مێشك دوو به‌شى سه‌ره‌كى هه‌ن كه به‌شى راستى، كاره‌كه‌ى بریتییه له لێكدانه‌وه‌كانى هۆنه‌رى، مێتافیزیك، خۆرافات، و خه‌یاڵ، و عه‌قڵانیه‌ت، و بڕیاره‌كانى كۆمهڵایهتىـ ئه‌ده‌بیات، فه‌لسه‌فه، و هه‌ست و سۆز و خه‌مۆكى و ...هتد، و به زمانى زانستى سه‌رده‌م سیسته‌مى لیمبیكى لاى راست ده‌گۆترێت، كه سه‌نته‌رى ده‌روونناسیى مرۆڤه، كه شوێنى هه‌ست و سۆز و تووندوتیژى و ترسه‌كانى مرۆڤه. به‌ڵام نیوه‌كه‌ى لاى چه‌پى نێوچاوانى مێشك كارى بڕیاره زانستییه‌كان، لۆژیك و بیركارى و ...هتد، ئه‌نجام ده‌دات.
و پسپۆرێكى وه‌ك نێیل كارلسۆن (Neil R. Carlson, 1942)، واى بۆده‌چێ كه به‌شێكى زۆرى ئه‌م كارانه له رێگه‌ى هه‌ندێ گۆێزهر و هۆرموونى وه‌ك ئێستیل كولین، مۆنۆئامینهكانى وه‌ك نۆراپى نفرین، دۆپامین، سیرتۆنین، و ...هتد، ئه‌نجام ده‌درێن، كه وه‌ك بزوێنه‌رى په‌یوه‌ندییه‌كان به رێگه‌ى پرۆسه‌ى كێمیاوى رووده‌ده‌ن و كاریگه‌ریان له‌سه‌ر لایه‌نى جیاوازى وه‌ك خۆشى و تام و چێژ و فێربوون و بیرهێنانه‌وه و هه‌ڵچوون و زۆر ره‌فتار و كارى دیكه‌ى مێشك هه‌یه، و هاوسه‌نگى و رێكخستنیان پێده‌به‌خشن.
له كه‌سێتى داعشێك، كه خاوه‌ن كه‌سێتى و بیروباوه‌ر و بۆچوونى تایبه‌تى خۆیه‌تى، به‌شى نیوه‌ى راستى مێشكى له نێوچاوانیان به‌هێز و زاڵه به‌سه‌ر بیركردنه‌وه و بڕیار و ره‌فتاره‌كانى، به‌تایبه‌ت كه به‌شێكى له ره‌فتاره تووندوتیژییه‌كانى وه‌ك كوشتن، سه‌ربڕین، سوتاندنى مرۆڤه‌كان به زیندوویى، خۆته‌قاندنه‌وه، به‌دڕندانه‌ترین شێوه له‌سێداره‌دانى نه‌یارانى، و گێچه‌ڵى سێكسى به قوربانیانى و به‌تایبه‌ت ره‌گه‌زى مێ، و ... هتد، وه‌ك تیۆرى ده‌روونناسى به‌ناوبانگى ئه‌مریكى سكینه‌ر ( B. F. Skinner) ، ناوى لێناوه مهرجیبوونى كرده‌وه‌یى (operant conditioning) ، له رێگه‌ى ئه‌و كه‌سانه‌ى كاریگه‌رییان به‌سه‌ر كه‌سایه‌تى داعشێكهوه هه‌یه، و وه‌ك به‌شێك له پرۆسه‌ى شوشتنى مێشك، ئه‌نجام ده‌درێت و ده‌بێته به‌شێكى جیانه‌كراوه له مێشكى، به‌تایبه‌ت به‌شى نیوه‌ى راستى مێشكى نێوچاوانى. ئه‌و تیرۆریستانه وا فێردهكرین و تێدهگهیێندرێن كه كاتێك هه‌ر یه‌كه له‌و ره‌فتاره قێزه‌وه‌نانه، كه له روانگه‌ى ئه‌وانه‌وه پیرۆز و ره‌وان، ئه‌نجام ده‌ده‌ن پاداشتێكى مۆرالى ( مه‌عنه‌وى) مه‌زن به‌رده‌كه‌وێت. و بهپێچهوانهشى دروسته. واته هه‌ر كاتێك ئه‌و یه‌كێك له‌م كارانه ئه‌نجام نادات ده‌بێ چاوه‌ڕوانى سزایه‌كى تووند له جیهانى دیكه بێ، و ئه‌مه‌ش ئه‌وه‌نده‌ى دیكه پاڵى پێوه ده‌نێ كه زیاتر سوور بێ له‌سه‌ر كرده‌وه تووندوتیژهكانى خۆى و بیروبۆچوونه خۆڕافیهكانى، كه به ماوه‌یه‌كى دوورودرێژ له نێو مێشكی‌دا جێگیر بوونه‌ته‌وه، و له‌م به‌ینه‌شدا له هیچ شتێك سل ناكاته‌وه و به هه‌ر نرخێك و به‌هایه‌ك بێ، و بێ دوودڵى ئه‌نجامى ده‌دات.
ئه‌م جۆره په‌روه‌رده‌كردنه به‌رده‌وام له‌سه‌ر جێبه‌جێ ده‌كرێت و به تێپه‌ڕبوونى كات ده‌بێته به‌شێك له مێشكه رزیو و بۆگه‌نه‌كه‌ى، به جۆرێك كه ته‌نانه‌ت كاریگه‌ریى له‌سه‌ر لایه‌نى كێمیاوى مێشكى ده‌كه‌ن و ئیتر ده‌سه‌ڵاتى به‌سه‌ر ره‌فتاره تووندوتیژهكانى نابێ و ناتوانێ كۆنترۆڵى به‌سه‌ر دا بكات. زانایه‌كى پسپۆرى ده‌مار و مێشك له ئه‌ورۆپا، وه‌ك پرۆفیسۆر ته‌قى ك. ئه‌سه‌دى، واى بۆ ده‌چێ كه ئه‌و جۆره كه‌سانه له ژێر كاریگه‌رى ئه‌و جۆره په‌روه‌رده‌یه‌دا، له كۆتاییدا نه‌چاره و وه‌ك (جه‌بر) و زۆرێك ده‌بێ ههرچۆنهك بێ ئه‌و ره‌فتاره نامرۆڤایانهیه ئه‌نجام بدات.
بۆیه‌ش له پرۆسه‌ى چاره‌سه‌ركردنى ئه‌م داعشانه، جگه له به‌كارهێنانى ده‌رمانى تایبه‌تـ كه كاریگه‌رى به‌سه‌ر فسیۆلۆژیاى كێمیاوى مێشكیان ده‌بێ، ده‌بێ په‌روه‌رده‌یه‌ك ببینن، تا په‌یتاپه‌یتا كاریگه‌رى ئه‌و بیربوبۆچوونه خۆرافى و نامرۆڤایانه كه‌م بكرێن و له‌نێوببرێن. هه‌ڵبه‌ت ده‌بێ بگۆترێت ئه‌مه كارێكى ئاسان نیه، به‌تایبه‌ت ئه‌گه‌ر ئه‌و داعشیه ساڵانێكى دوورودرێژ له‌ژێر سێبه‌رى ئه‌و بیركردنه‌وه‌یه‌دا ژیابێت، و بووبێته به‌شێكى جیانه‌كراوه‌ى سیسته‌مى مێشكى.
*پرۆفیسۆرى یاریده‌ده‌ر/ زانكۆى زاخۆ

د. نه‌سره‌دین ئیبراهیم گولى*