پـــەیـــامــــی هاوخەمیی بارەگای بارزانی بۆ كۆچی دوایی ئیبراهیم گاباری
بەناوی خودای مەزن و دلۆڤان
بەداخێكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی تێكۆشەر و خەباتگێڕی كورد (ئیبراهیم گاباری)ـمان پێ گەییشت. خوالێخۆشبوو ئیبراهیم گاباری كەسایەتییەكی كوردپەروەری ڕۆژئاوای كوردستان بوو كە تەمەنێكی دورودرێژی بۆ خەباتی كوردایەتی لە شۆڕشی ئەیلول و قۆناغەكانی تری خەباتی گەلەكەمان تەرخان كردبوو و لەو ڕێگەیەدا ئاوارەیی و ماوەیەكی زۆری زیندان و كوێرەوەری بینیوە و خۆی و خانەوادەكەی كایگەرییەكی زۆریان لەسەر بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی كورد لە سوریا هەبووە و نموونەی خەباتگێڕێكی ڕاستەقینە و وەفادار بووە.
جەنابی سەرۆك مەسعود بارزانی كە خوالێخۆشبوو ئیبراهیم گاباری لە چەندین قۆناغی سەختدا لە نزیكەوە ناسیوە، بە بیستنی هەواڵی كۆچی دوایی ئیبراهیم گاباری خەمبار بووە و سەرەخۆشی لە خانەوادە و كەسوكاری دەكات.
بەم بۆنەوە پرسە و هاوخەمیی خۆمان ئاراستەی خانەوادە و دۆستان و ئاشناییانی خوالێخۆشبوو ئیراهیم گاباری و هەموو تێكۆشەر و خەباتگێڕانی ڕۆژئاوای كوردستان دەكەین و خۆمان بە هاوبەشی خەمیان دەزانین.
لە خودای گەورە داواكارین ڕۆحی خواڵێخۆشبوو بە بەهەشتی بەرین شاد بكات و سەبر و ئارامی بە هەموو لایەك ببەخشێت.
انا للە و انا الیە راجعون
بارەگای بارزانی
15ـی ئەیلوولی
