ڕزگاربوونێكی سەیر لە مردن

ڕزگاربوونێكی سەیر لە مردن

لە ساڵی 1979 كچێك بەناوی «ئیلڤیتا ئەدامز» بەهۆی بارودۆخی خراپی داراییەوە بڕیاری خۆ كوژی دەدات، بۆیە چدەپێتە سەر باڵاخانەی«empair State» و لە نهۆمی 86 خۆی فڕێ دەداتە خوارەوە، بەڵام بەخت یاوەری بووە لەو شەوەدا بایەكی بەهێز هەبووە كە خێراییەكەی دەگەیشتە 30 میل لە كاتژمێرێكدا و لەو بەرزاییەشدا هێزی با زیاتر بووە، بۆیە كەوتووەتە نهۆمی 85 یانی كەوتە سەر پەنجەرەی نهۆمێك خوارتر و تەنیا حەوزی ترازا، پاشان پاسەوان و فریا گوزاری بیناكە پاش ئەوەی گوێیان لە هاواری بووە ڕزگاریان كردووە و گواستوویانەتەوە بۆ نەخۆشخانە. دوای ئەم ڕووداوە لە ساڵی 1979 بەڕێوەبەری گشتیی باڵاخانەكە كارتێكی پیرۆزبایی بۆ بینای Reynolds Building لە یادی ٥٠ ساڵەی دامەزراندنیدا نارد و ددانی بە كاریگەریی بینای ڕینۆڵدزدا ناوە كە لەسەر دیزاینی بینای ئیمپایەر ستەیت بینای ڕینۆڵدز كە لە ساڵی 1929 تەواو بووە، وەك مۆدێلێك بۆ بینای ئیمپایەر ستێت كاری كردووە، كە لە ساڵی 1931 تەواو بووە. كۆمپانیای تەلارسازی Shreve & Lamb كە دیزاینی بینای ڕینۆڵدزی كردووە، دواتر دیزاینەكەی وەك قاڵبێك بۆ بینای ئیمپایەر ستێت بەكار هێناوە.

 

Top