نەتەوە یەکگرتووەکان: بەهۆی لافاو لە باشووری سودان زیاتر لە ١٠٠ هەزار کەس ئاوارە بوون
نوێنەری کۆمیساریای باڵای پەنابەرانی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە باشووری سودان ڕایگەیاند: کە بەهۆی لافاو لەو وڵاتە زیاتر لە ١٠٠ هەزار کەس ئاوارە بوون.
ماری هێلین ڤێرنی، نوێنەری کۆمیساریای باڵای پەنابەرانی نەتەوە یەکگرتووەکان لە باشووری سودان، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی هەفتانەی نووسینگەی ڕێکخراوەکە لە جنێڤ ڕایگەیاند: کە لافاو لە باشووری سودان زیاتر لە ١٠٠ هەزار کەسی ئاوارە کردووە.
ئاماژەی بەوەشکرد، ململانێ و بڕینی بودجە ڕێگرن لە گەیاندنی هاوکارییەکان.
ڤێرنی ئاماژەی بەوەدا کە خەڵکی هەندێک لە ویلایەتی لافاو و ململانێ لە وڵاتەکەدا ڕووبەڕووی دوو قەیران بوونەتەوە، گوتی: "زۆربەی قوربانییانی لافاو ناچاربوون ماڵەکانیان بەجێبهێڵن بەهۆی دووبارەبوونەوەی شەڕەکان کە لە شوباتی ٢٠٢٥ دەستیپێکرد".
گوڵان: سەردار خەلیل
