زەیتی مێخەك بۆ پاراستنی نینۆكەكان

زەیتی مێخەك بۆ پاراستنی نینۆكەكان

زەیتی مێخەك یارمەتیدەرە لە چارەسەركردنی كەڕووی نینۆكی قاچ كە لەناوبردنی قورسە، و لە قۆناغە سەرەتاییەكانی تووشبوونەكەدا كاریگەریی زیاتری دەبێت. ئەگەر بەكتریا لەژێر نینۆكدا كۆبووبێتەوە، ئەوا لەوانەیە ببێتە هۆی نینۆكی چەقیو یان تووشبوونێكی مەترسیدارتر.

پێش بەكارهێنانی زەیتی مێخەك لەسەر نینۆكەكان، دەبێت لە زەیتێكی دیكەدا وەك «زەیتی ڕەش، زەیتی گوێزی هندی، زەیتی ناوكی ترێ، زەیتی جۆجۆبا، و زەیتی زەیتون»دا ڕوون بكرێت، پێش ئەوەی بەر پێست بكەوێت.

هەنگاوەكانی بەكارهێنانی زەیتی مێخەك لەسەر نینۆكەكان:

١- پێیەكان و نێوان پەنجەكانی قاچ و نینۆكەكانت بە ئاو و سابون خاوێن بكەرەوە، و بە باشی بە خاولییەكی نەرم وشكیان بكەرەوە.

٢- یەك یان دوو دڵۆپ لە تێكەڵەكە بخەرە سەر نینۆكە تووشبووەكە.

٣- با زەیتەكە بۆ ماوەی 10 خولەك لەسەر نینۆكەكە بمێنێتەوە.

٤- نینۆكەكە بە فڵچەیەكی نەرمی ددانشۆردن بماڵە.

٥- هەنگاوەكانی پێشوو ڕۆژانە دووبارە بكەرەوە تا نینۆكە تووشبووەكە جێگەی دەگۆڕدرێتەوە بە نینۆكێكی تەندروست.

Top