نه‌جات باپیر: دید و هاندان و ڕێنوێنییەکانی سه‌رۆكی حكوومه‌ت، و بەرهێنەری زۆری بیانیی هێناوەتە كوردستان
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی فلۆریا ستی و كۆمپانیای (ساوس كوردستان)، ئاماژه به گرنگیی كردنه‌وه‌ی پێشه‌نگای وه‌به‌رهێنان ده‌كات له كوردستان و هه‌وڵه‌كانی سه‌رۆكی حكوومه‌ت له‌وباره‌وه به گرنگ ده‌زانێت.
نه‌جات باپیر، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی كۆمپانیای (ساوس كوردستان)، بە (باس‌نیوز)ی ڕاگەیاند: "ئه‌و پێشانگایەی له هه‌ولێر بە ئامادەبوونی سەرۆكی حكوومەت کرایەوە، پێشانگایه‌كی نێوده‌وڵه‌تییه و ساڵانه ده‌كرێته‌وه، نزیكه‌ی 200 كۆمپانیا ناوخۆیی و بیانی له هه‌موو شوێنێك، به تایبه‌ت له ڕووی خانووبه‌ره‌وە، تێیدا به‌شدارن، ئه‌مه‌ش ده‌بێته وه‌رچه‌رخانێك به‌وه‌ی ئه‌و هاووڵاتییه‌ی ده‌یه‌وێت خانوو بكڕێت، راسته‌وخۆ كۆمپانیاكه ده‌بینێت، واته له رێگای ماركێتینگ و سۆشیال میدیاوە ناكرێت، به‌ڵكوو راسته‌وخۆ پەیوەندی له‌گه‌ڵ ئه‌و شوێنانه ده‌كات كه خۆی به شیاوی ژیانی ده‌زانێت."
گوتیشی: "هه‌بوونی ئه‌و هه‌موو كۆمپانیا بیانییانه له كوردستان ده‌رخه‌ری ئه‌وه‌ن كه ئاسایش و ئارامیی وه‌به‌رهێنان هه‌ن، بۆیه دێن لێرە سه‌رمایه‌كانیان به‌گه‌ڕ ده‌خه‌ن، ئه‌مه‌ش نیشانه‌یه بۆ سه‌ركه‌وتن و ستراتیژیه‌تی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان.“
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی كۆمپانیاكە باسی لەوەش كرد: "ئه‌و كۆمپانیایانه‌ی به‌شدار بوون له پێشانگایەدا، كۆمپانیای ناودارن و ده‌توانن سه‌رمایه‌گوزاری بكه‌ن، ئه‌وانه‌ی ده‌چنه وڵاتانی دیكه وه‌به‌رهێنان ده‌كه‌ن، ده‌بێت سه‌رمایه‌یه‌كی به‌هێزیان هه‌بێت تا وه‌به‌رهێنان بكه‌ن، هیچ كۆمپانیایەكی لۆكاڵی ناتوانێت بچێت له وڵاتێكی دیكه سه‌رمایه‌گوزاری بكات كه دێنه كوردستان سه‌رمایه‌گوزاری ده‌كه‌ن، ده‌رخه‌ری ئارامیی كوردستانه بۆ كاری وه‌به‌رهێنان.“
نەجات باپیر ئەوەشی خستە ڕوو: ”زه‌مینه‌یه‌كی باش بۆ وه‌به‌رهێنانی بیانی هه‌یه، به تایبه‌ت له رووی یاساكانه‌وه، ئێمه یاسای وه‌به‌رهێنانی ژماره 4ی ساڵی 2006مان هەیە، دواتر به كۆمه‌ڵێك رێنوێنی ئه‌و یاسایه ده‌وڵه‌مه‌ند كرایه‌وە، وه‌به‌رهێنه‌ری بیانی وه‌ك وه‌به‌رهێنه‌ری ناوخۆ به هه‌مان یاسا مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كرێت، بۆیه به یاسای وه‌به‌رهێنان و به كۆمه‌ڵێك رێنوێنیی تازه، مافی هه‌موو كۆمپانیا بیانییه‌كان ده‌سته‌به‌ر كراوه، ئه‌مه‌ش زه‌مینه‌یه‌كی باشه بۆ وه‌به‌رهێنه‌ری بیانی بێن له كوردستان وه‌به‌رهێنان بكه‌ن، یه‌كێك له كاره باشه‌كانی بەڕێز مه‌سرور بارزانی، سەرۆكی حكوومەت كە له كابینه‌ی نۆیه‌م كردوویه‌تی له رووی وه‌به‌رهێنانه‌وه ئه‌وه‌یه كه كۆمه‌ڵێك رێنوێنی له ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران ده‌رچووه بۆ كارئاسانی بۆ وه‌به‌رهێنان، یه‌كێك له هۆكاره‌كانیش كه وای كردووه كۆمپانیا بیانییه‌كان بێن له كوردستان وه‌به‌رهێنان بكه‌ن، بۆ نموونه كاتێك نشینگه یان (ئیقامه) ده‌درێته خه‌ڵكی بیانی، كه‌سێك له ده‌ره‌وه موڵك له كوردستان بكڕێت ئیقامه‌ی 3 ساڵی پێ ده‌درێت، له‌گه‌ڵ بوونی پلانی سترایژی و هه‌بوونی هه‌ل بۆ كۆمپانیا بیانییه‌كان له‌لایه‌ن ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنانه‌وه، ئه‌مانه وایان كردووه كۆمپانیا بیانییه‌كان چاویان له وه‌به‌رهێنان بێت لە كوردستان.“
ده‌شڵێت: "كۆمپانیا ناوخۆییه‌كانی كوردستان هیچیان كه‌متر نییه له كۆمپانیا ده‌ره‌كییه‌كان، نوێنه‌رایه‌تیی شاندی كۆمپانیا ئه‌مه‌ریكییه‌كان سه‌ردانی كوردستانیان كرد و چاویان به پرۆژه‌ی فریاگوزاریی ئاوی خێرای هه‌ولێر كه‌وت، ئه‌مه‌ش وێنه‌یه‌ك لای وه‌به‌رهێنه‌رانی ده‌ره‌كی دروست ده‌كات كه زیاتر متمانه‌یان لا دروست بێت و بێنه كوردستان وه‌به‌رهێنان بكه‌ن.“
