لە ترسی باج دوور لە شارستانیەتدا دەژی

لە ترسی باج  دوور لە شارستانیەتدا دەژی

پیاوێك بەهۆی خۆشەویستی بۆ سرووشت و خۆ پاراستن لە باج، خۆی لە ژیانی شار بە دوور گرتووە و چووەتە ناو دارستان دەژی، ئەم پیاوە ئەڵمانییە ٣٢ ساڵە لە خانویەكی قوڕدا دەژی و پارەی ئاو و كارەبای نەداوە، بەڵكو پشت بە كانیاوێكی لادێكەی دەبەستێت و شەوانە بەبێ كارەبا ڕۆژ دەكاتەوە و ئاگای لە هەواڵ و گۆڕانكارییەكانی دنیا نییە و نازانێ چی دەگوزەرێ، ژیانێكی سادە و خۆش دەباتە سەر. وەك خۆی دەڵێ: ئەگەر مرۆڤەكان بزانن ژیانی سرووشت چەندە خۆش و بە سوودە، هەموو شارەكان چۆڵ دەكەن و لێرە دەژین، كە هەر ئەمەش سەرچاوەی دروستیی ژیانە».

Top