كه‌ریم كاوه‌ :ئه‌مرۆ یادی شه‌هیدبوونی 6 پێشمه‌رگه‌ كرایه‌وه‌كه‌ له‌نه‌ته‌وه‌ی (كورد، ئاشووری، عەرەب) بوون له‌دژی زوڵم وه‌ستابونه‌وه‌

كه‌ریم كاوه‌ :ئه‌مرۆ یادی شه‌هیدبوونی 6 پێشمه‌رگه‌ كرایه‌وه‌كه‌ له‌نه‌ته‌وه‌ی (كورد، ئاشووری، عەرەب) بوون له‌دژی زوڵم وه‌ستابونه‌وه‌

 

بەڕێوەبەرایەتی گشتی شەهیدان و ئەنفالكراوانی سۆران، باس له‌ یادێك ده‌كات كه‌ 6 پێشمه‌رگه‌ شه‌هید بوون له‌نه‌ته‌وه‌ی جیاواز بوون و سه‌رجه‌میان راسته‌ له‌نه‌ته‌وه‌ی جیاواز بوون به‌ڵام له‌دژی زوڵم وه‌ستابونه‌وه‌.


كەریم كاوە كەریم، بەڕێوەبەری گشتی كاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوانی سۆران، بۆ ئاژانسی زاگرۆس گوتی: "ئه‌مرۆ به‌ئاماده‌بوونی بەرپرسانی حكومی و ئەمنی و حزبی و كەسوكاری شەهیدان و ژمارەیەك لە شایەتحاڵانی ڕووداوەكە، مەڕاسیمی ساڵیادی شەهیدبوونی، شەهید دكتۆر عبدالرحمن زراری، شەهید دكتۆر كاكە ڕەش ئەحمەد حوسێن، شەهید ئازاد سلێمان قادر زراری شەهید فەرەیدوون وەردە زریا، شەهیدغەفار جەمال محمدئەمین و شەهید جەبار فنجان ئەبوهاشم لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی گشتی كاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوانی سۆران، بە هەماهەنگی لەگەڵ سەنتەری رۆشەنبیری دیانا رێكخرابوو، بەڕێوەچوو".

بەڕێوەبەرایەتی گشتی شەهیدان و ئەنفالكراوانی سۆران، ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات كه‌ لە سۆنگەی خەمخۆری و ئەركی خۆیان بەرامبەر بە كەسوكاری شەهیدان و ئەنفالكراوان، و خزمەت كردن بە كەسوكاری شەهیدان و ئەنفالكراوان، یادکرنەوە و بەرز راگرتنی یادی شەهیدان و ئەنفالکراوان كار و ئامانجی لە پێشینەی بووە.

گوتیشی: "ساڵیادی شەهیدبوونی شەهید دكتۆر عبدالرحمن زراری و هەڤاڵە ئاشووری و عەرەب و كوردەكانی، تەنها یادكردنەوەی شەهیدبوونیان نەبوو، بەڵكو دووبارە نیشاندانەوەی ئەو راستییە بوو كە گەلی كوردستان بە هەموو پێكهاتە ئایینی و نەتەوەیەكانی، كە یەك ئامانج و خال هاوبەشی باڵا كۆیاندەكاتەوە، كە ئەویش بریتیە لە خزمەتكردنی بزاڤی رزگاریخوازی گەلی كوردستان، شەهید بوونی ئەم پۆلە قارەمانە پێناسەی ئەو قوربانیدانە بێ جیاوازییەن لە نێوان پێكهاتە ئاینی و نەتەوەیەكان كە لە پێناو دۆزی رەوای گەلی كوردستان گیانی بەرزە فڕیان بەخشی بە خاكی پیرۆزی كوردستان".

كه‌ریم كاوه‌، ده‌شلێت: "ئەم یادەوەرییە دەرخەری ئەو راستیەن كە كوردستان هەمیشە لانكەی پێكەوەژیانی تەواوی پێكهاتە ئایینی و نەتەوە جیاوازەكانە هەر بۆیەش، سەرجەم پێكهاتە ئایننی و نەتەوە جیاوازەكانی كوردستان بە یەك دەست و بە یەك رەنگ ئامادەبوون لە پێناو خزمەتكردنی كوردستان گیانی خۆیان ببەخشن. سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران لە هەموو شۆڕش و سەردەمەکاندا پشکی شێری بەرکەوتووە لە خەبات و قوربانیدان وەک ئەم داستانەی ئەمڕۆ یادمان کردەوە، و هەروەها نمونەی تەبایی پێکەوەژیانی نەتەوەکان و ئایینە جیاوازەکان بووە، و هەموو پێکهاتەکان وەک یەک بەرەنگاری زوڵم وزۆرداری رژێمی بەعس بوونەتەوە و قوربانیشیان داوە، ئەوەی جێگەی ئاماژەیە لە پاڵ پێشمەرگە کوردەکان کەسێکی تر شەهید بووە کە بە نەتەوە عەرەب بووە بەڵام هەمان ئامانجی هەبووە کە وەستانەوە بووە بەرامبەر زوڵم و نادادی رژێم و گیانی خۆشی بەخت کرد لە پاڵ برا پێشمەرگەکانی.

ئه‌وه‌شی خسته‌روو: ئێمەش لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوانی سۆران، بەڵێن دووپاتدەكەینەوە، بۆ خزمەتكردنی كەسوكاری شەهیدان و ئەنفالكراوان ماندوونەبین و هەمیشە بە پیرۆزییەوە لەم ئەركە بڕوانین. سەری رێز و نەوازەش بۆ سەرجەم شەهیدانی كوردستان سەروەریان بارزانی نەمر و كاك ئیدریسی هەمیشە لە یاد دادەنوێنین و بە وەفا و بەلێنەوە یادیان دەكەینەوە.

Top