شەش کرێکاری کانی زێڕ له باکووری سودان گیانیان لەدەستدا

شەش کرێکاری کانی زێڕ له باکووری سودان گیانیان لەدەستدا

 

ڕۆژی یەکشەممە 7ی ئەیلول، کانێکی زێڕ لە ویلایەتی ڕووباری نیل لە باکووری سودان داڕما و بەهۆیەوە لانیکەم شەش کرێکار گیانیان لەدەستدا و نۆ کرێکاری دیکەش برینداربوون، لە کاتێکدا نزیکەی ٢٠ کرێکاری دیکەش بێسەروشوێنن.

بەڕێوبەری جێبەجێکاری هەرێمی  بەربەر لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند: کە ڕووخانەکە لە یەکێک لە کانەکانی زێڕ لە ناوچەی ئوم عود لە ڕۆژئاوای شاری بەربەر ڕوویداوە.

هەروەها گوتیشی هەڵمەتی گەڕان بۆ دۆزینەوەی کەسانی دیکە بەردەوامە کە پێدەچێت هێشتا لە ژێر داروپەردووەکاندا گیریان خواردبێت. 

تۆڕی پزیشکانی سودان کە گروپێکی خۆبەخشن، لە بەیاننامەیەکدا گیانلەدەستدانەکانیان پشتڕاستکردەوە و ئاماژەیان بەوەدا کە نۆ کەسی دیکەش بە سەختی بریندار بوون و بۆ چارەسەرکردن ڕەوانەی نەخۆشخانەی ئەتبەرێ کراون.

تۆڕەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، ڕووداوەکان دەرئەنجامی ڕاستەوخۆی ئاژاوەگێڕی و نەبوونی چاودێری و نەبوونی ستانداردی سەلامەتی لە کەرتی کانزا تەقلیدییەکاندا بووە و داوای لە دەسەڵاتداران کردووە کە کارەکانیان لە کانە ناپارێزراو و نایاساییەکان ڕابگرن و بەدیلێکی سەلامەت بۆ کرێکاران دابین بکەن و لێپرسینەوە لە بەرپرسان بکەن.

 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

Top