بۆ زانیاریت، دۆزینەوەی نەوەی هاوبەشی نێوان نیاندەرتاڵ و هۆمۆساپیێنس

بۆ زانیاریت، دۆزینەوەی نەوەی هاوبەشی نێوان نیاندەرتاڵ و هۆمۆساپیێنس

پێشتر ئێسكی منداڵێكی پێنج ساڵان لە ناو كۆمەڵە ئێسكێكی دیكەی مرۆڤ لە ئەشكەوتی «Skhul» لە شاخی «Carmel» لە ئیسرائیل دۆزرایەوە، كە تەمەنی دەگەڕایەوە بۆ نزیكەی 140000 ساڵ لەمەوبەر. هەر لەو ئەشكەوتەدا ئێسكی حەوت كەسی گەورە و سێ منداڵ دۆزرایەوە، ئەمە لەگەڵ پارچە ئێسكی دیكە كە تایبەت بوون بە 16 هۆمینینی (كە پاشان دەركەوت هۆمۆ ساپیەكان بوون). لەو ئەشكەوتەدا نیاندەرتاڵەكان و هۆمۆ ساپیەكان ژیاوون، هەندێ لەو ئێسكانە تایبەتمەندیی نیاندەرتاڵەكان و هۆمۆ ساپیەكانیشیان تێدا دەبینرا. لەم ماوانەدا هەڵسەنگاندنێكی وردتری نوێ كرا بۆ یەكێك لە ئێسكی منداڵەكان لە ڕێگەی بەكارهێنایی وێنەی CT scanning، دەركەوت ئەم منداڵە شەویلگەی نیاندەرتاڵی هەبووە (وێنەكە)، بەڵام بەشە ئێسكەكانی دیكەی تایبەت بووە بە هۆمۆ ساپیەكان، لەبەر ئەوەش ئەو دیاردە جیاوازانە زۆر زەق و لە ڕوو بوون، زاناكان گەیشتنە ئەو ئەنجامەی كە زۆر لەوە دەچێت دایك و باوكی ئەو منداڵە سەر بە دوو جۆری جیاوازی نیاندەرتاڵ و هۆمۆ ساپیەكان بوون. بەداخەوە نەتوانرا ڕیزبەندی DNA لەو ئێسكەوە وەربگیرێت، بەڵام نیشانە ئاناتۆمییەكان زۆر لە ڕوون.

 

Top