داهێنانی پێڵاوی ئەلیكترۆنی بۆ نابینایان لە كوردستان

داهێنانی پێڵاوی ئەلیكترۆنی بۆ نابینایان لە كوردستان

كچان و كوڕانی كورد خاوەن بەهرە و توانایەكی ڕادەبەدەرن لە داهێنان و نوێكاریدا، ساڵانی پێشوو گەواهیداری ئەو بابەتەن كە چەندین داهێنانی جۆراوجۆر لە كوردستاندا داهێنراوە، یەكێك لەوانە ئەو كچێكە بە ناوی، مەنار یونس تەمەن 23ساڵ خەڵكی شنگال، یەكێك بووە لەو قوتابیانەی لە قۆناغی ناوەندی و دواناوەندی نمرەكانی لە 95 كەمتر نەبووە، بەشی ئەندازەی تۆڕی پەیوەندییەكانی ژمێریاریی لە زانكۆی «حەدبا»ی موصل تەواو كردووە. توێژینەوەكەی بۆ ساڵی دەرچوونی لە كۆلێژ بریتیی بوو لە پرۆژەیەكی زانستی و بەهای بەرز، كە تاوەكو ئێستا لە جیهاندا بیرۆكەیان بۆ ئەو جۆرە پرۆژە زانستییە نەچووە، پرۆژەكەی بریتییە لە دروستكردنی پێڵاوێكی بۆ نابیناكان، بەهۆی بوونی كۆمەڵێك هەستەوەری جۆراوجۆر كە بە شێوەیەكی ئەلیكترۆنی ئاڵۆز كار دەكەن، كاتێك پێش ئەوەی بگەن بە هەر تەنێك، یان سەكۆ و شوێنێكی بەرز پێڵاوەكە ئاگاداریان دەكاتەوە تا بە ئاراستەكی تردا بڕۆن.

 

Top