خولی نوێی کۆبوونەوەی ئێران و ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی دەست پێدەکات
باڵوێز و نوێنەری هەمیشەیی ئێران لە ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان لە ڤیەننا، دەستپێکردنی خولی نوێی کۆبوونەوەکانی نێوان ئێران و ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی ڕاگەیاند.
ڕەزا نەجەفی، باڵیۆزی ئێران و نوێنەری هەمیشەیی ئێران لە ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان لە ڤیەننا، دەستپێکی خولی نوێی دانوستانەکانی شاندی ئێران و بەرپرسانی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی ڕاگەیاند و گوتی: ئەم وتووێژانە "شێوەیەکی نوێی هاوکاریی ئێران و ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی" دیاری دەکات.
ناوبراو لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ڕادیۆ و تەلەفزیۆنی ئێران ئاماژەی بەوەدا کە ئەم دانوستانانە لە درێژەی ڕاوێژکارییەکانی نێوان ئێران و ئاژانس بۆ پێناسەکردنی هاوکاری لە چوارچێوەی یاسای پەسەندکراوی پەرلەمانی وڵات بە مەرجە نوێیەکان بەڕێوەدەچێت؛ گوتیشی: ئەم دانوستانانە "شێوەیەکی نوێی هاوکاری نێوان ئێران و ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی" دیاری دەکات و لەسەر ئاستی پسپۆڕان بەڕێوەدەچێت.
گوڵان: سەردار خەلیل
