سایكۆلۆژیاى ئامانجه‌كان: گرنگیى بوونى ئامانجى سه‌ره‌كى بۆ میلله‌تى كورد
زانستى ده‌روونناسى گرنگیه‌كى تایبه‌ت به بابه‌تى ئامانجه‌كان ده‌دات، و ئامانج یه‌كێكه له پاڵنه‌ره‌كانى ژیان، كه مرۆڤ به‌ره‌و ده‌ستكه‌وتى زیاتر هان ده‌دات، و رێگه‌ى گه‌یشتن به‌و ئامانج و ده‌ستكه‌وتانه رووناك ده‌كات. كه‌سى بێ ئامانج وه‌ك رێبوارێكه له بیابانێكى وشك و بێئاودا گیرى خواردووه و ونبووه و به‌رده‌وام له ده‌ورى خۆى ده‌خۆڵێته‌وه و ناگاته هیچ كه‌نارێك و شوێنێك.
ئه‌زموون پێشانیداوه ئه‌و كه‌سانه‌ى كه هیچ ئامانج و به‌رنامه‌یه‌كیان نیه بۆ گه‌یشتن به ئامانجانه، زوو ماندوو ده‌بن و له ژیاندا سه‌رگه‌ردان و وێڵ ده‌بن و تووشى خه‌مۆكى دێن. له كاتێكدا كه كه‌سانى ئامانجدار وزه و پۆتانسیێلێكى به‌هێزیان تێدا به‌دیده‌كرێت، كه جیاوازییان له‌گه‌ڵ كه‌سانى بێ ئامانج خۆى له بیرۆكه‌ى ویستنى شتێك دا ده‌بینێ كه كه‌سانى بێ‌ئامانج نیانه.
زانایانى سایكۆلۆژى له زانكۆى به‌ناوبانگى یێل (Yale) له ئه‌مریكا له ساڵى 1953 به مه‌به‌ستى زانینى ئاستى كاریگه‌رى و رۆڵى ئامانج له ژیانى مرۆڤه‌كان، توێژینه‌وه‌یه‌كیان له‌سه‌ر سه‌دان قوتابى له زانكۆى ناوبراو ئه‌نجامدا، به‌و شێوه‌یه‌ى كه پرسیارێكیان ئاراسته‌ى ئه‌وان كرد كه بریتى بوو له‌وه‌ى كه ئایا ئێستاكه كه ئه‌وان له‌سه‌روبه‌ندى ده‌رچوونن له زانكۆ ئایا هیچ ئامانجێكیان له ژیاندا هه‌یه یانه نه؟ ئه‌نجامه‌كان سه‌یربوون. ته‌نها سه‌دا سێى به‌شداربووان وه‌ڵامیان "به‌ڵێ" بوو و (97%) ى دیكه نووسینبوویان كه هیچ ئامانجێكیان له ژیاندا نیه. زانایانى ناوبراو دواى تێپه‌ڕبوونى بیست ساڵ، واته له ساڵى 1973، جارێكى دیكه سه‌ردانى هه‌مان ئه‌و كه‌سانه‌یان كرد و بۆیان ده‌ركه‌وت كه ده‌ستكه‌وته مادییه‌كانى ئه‌و گرووپه‌ى كه له ژیاندا ئامانجیان هه‌بوو له ده‌ستكه‌وتى گرووپه‌كه‌ى بێ ئامانج زۆر زیاتر بووه.
ئه‌گه‌رچى هه‌ندێ له زانایانى وه‌ك دكتۆر ته‌قى ك. ئه‌سه‌دى پسپۆرى مێشك و ده‌مار له ئه‌مریكا و دكتۆر حیسام نۆزه‌رى پسپۆرى بایۆلۆژى له فره‌نسا و به پشبه‌ستن به توێژینه‌وه‌كانى نوێ و زۆر پێشكه‌وتوو پێیانوایه كه جیهانى مادى و زیندوو خۆى له خۆیدا هیچ ئامانجێكى دیاریكراوى تێدا نیه و هه‌موو ئه‌و ده‌نگۆیانه ره‌ت ده‌كه‌نه‌وه كه ئاماژه به هه‌بوونى هیچ جۆره ئامانجێك تیایدا ده‌كه‌ن، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا وه‌ك فه‌یله‌سۆفه مه‌زنه‌كانى وه‌ك سپینۆزا و سارته‌ر، و هه‌روه‌ها ده‌روونناسانى وه‌ك ڤیكتۆر فرانكل بۆى ده‌چن، پێیانوایه ده‌بێ خۆدى مرۆڤ واتا و رامان به ژیانى خۆى و جیهانه‌كه‌ى ببه‌خشێ، بۆیه پێمانوایه كه ئه‌و جۆره تێڕوانینه‌ى قوتابیانى زانكۆى یێل له ئه‌مریكا به‌سه‌ر تاكه‌كانى دیكه‌ى كۆمه‌ڵگه له چین و توێژه‌كانیتریش جێبه‌جێ ده‌بێ و ته‌نانه‌ت كۆمه‌ڵگه و نه‌ته‌وه‌كانیش ته‌نها (3%) یان ئامانجیان هه‌یه و ئاستى پێشكه‌وتن و ده‌ستكه‌وته‌كانى مرۆڤ له‌و كۆمه‌ڵگایانه زیاتره كه له سیسته‌مى په‌روه‌رده‌یى و پێگه‌یاندنى كۆمه‌ڵایه‌تى خۆیان تاكه‌كانى فێرى دانانى پرۆگرامى ژیان و بوون به خاوه‌ن ئامانج په‌روه‌رده ده‌كه‌ن و ئه‌و كۆمه‌ڵگه دواكه‌وتوانه‌ى كه تاك تیایدا دیلى بیروباوه‌ره خۆرافیه‌كان و ئێكسپایێربووه‌كانى كۆمه‌لگه‌ى خۆیانن تاك هیچ كات بیر له‌و به‌رنامه‌یه‌ى ژیان ناكه‌ن و هه‌میشه ئالوده‌ى هزر و بیروباوه‌ره نه‌گۆڕ و به‌ها ره‌هاكانى خۆیانن، بۆیه‌ش هه‌میشه به دواكه‌وتوویى ده‌مێننه‌وه، له‌كاتێكدا كه ژماره‌ى دانیشتوانى مه‌لیۆنان كه‌سن و زۆر سه‌رچاوه‌ى مادى و سروشتى وه‌ك نه‌وت و خاك و ...هتد، یان هه‌یه كه‌چى ئاستى ده‌ستكه‌وته‌كانیان ناگاته وڵاتێكى بچووكى وه‌ك تایوان كه رووبه‌رى خاكه‌كه‌ى له نیوه‌ى خاكى هه‌رێمى كوردستانیش زۆر كه‌متره و ژماره‌ى دانیشتوانى وڵاته‌كه زیاتر له 24 مه‌لیۆنه و ئه‌م وڵاته هیچ سه‌رچاوه‌یه‌كى وه‌ك نه‌وت و گازیان نیه، به‌ڵا له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا یه‌كێكه له جه‌مسه‌ره ئابوورییه پێشكه‌وتووه‌كانى جیهان. جیاوازى ئه‌م وڵاتانه و نه‌ته‌وانه ته‌نها له ئامانجداربوونى تاكى و كۆمه‌ڵگه‌كانیاندایه نه‌ك هیچیتر.
نه‌ته‌وه‌ى كورد، له ماوه‌ى زیاتر له دوو سه‌د ساڵى رابردوو، كه تیایدا هه‌ستى نه‌ته‌واتییه‌كه‌ى گه‌شه‌یه‌كى به‌رچاوى به‌خۆیه‌وه بینیوه، له نه‌ته‌وه‌یه‌كى بێ ئامانج بۆ نه‌ته‌وه‌یه‌كى ئامانجدار گۆڕاوه. بۆ ماوه‌ى هزار ساڵ و زیاتر له خزمه‌تى نه‌ته‌وه باڵا ده‌سته‌كانى ناوچه‌كه‌دا بوو و هه‌موو به‌رهه‌م و ده‌ستكه‌وته‌كانى خۆى به زمانى ئه‌وان هۆنیوه و نوسیوه و یارمه‌تیده‌رى پێشكه‌وتن و سه‌ركه‌وتنیان بووه، له ئێستادا زیاتر له هه‌ر كاتێك هه‌ستى به‌وه كردووه كه كۆتایى به‌م دۆخه نه‌خوازراوه بهێنێ و له‌مه‌ودوا بۆ خۆدى خۆى بژیت و پشت به خۆدى خۆى ببه‌ستێ، و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش بۆ خۆى ئامانجى مه‌زنى داناوه، كه گه‌یشتن به ئازادى یه‌كێكه له‌و ئامانجه پیرۆز و مه‌زنانه، كه له هه‌مانكاتدا هه‌وێن و مه‌شخه‌ڵى زۆرێك له ره‌فتار و كردار و بڕیاره كۆمه‌ڵایه‌تى و سیاسییه‌كانى بووه. و شۆڕه‌ش و راپه‌ڕینه یه‌ك له دواى یه‌كه‌كانى له هه‌موو پارچه‌كانى كوردستان به رێبه‌رایه‌تى سه‌ركرده نه‌ته‌وه‌ییه‌كانى خۆى به‌شێك بووه له‌و پرۆگرامه‌ى به پشت به‌ستن به هاوسۆزى نه‌ته‌وه‌یى و عه‌قڵى هه‌مووانى و ده‌سته‌جه‌معیى كورده‌كان بۆ گه‌یشتن به‌و ئامانجه نه‌ته‌وه‌ییه هاوبه‌شه‌ى خۆى دایڕشتووه و هه‌نگاوى كرده‌وه‌یشى له پێناودا هاویشتووه.
كورد به‌م ره‌فتاره‌ى خۆى واتا و رامانى به ژیانى خۆى به‌خشیوه و به دانانى ئامانجێكى مه‌زنى نه‌ته‌وه‌یى به‌رده‌وامیى به مانى خۆى داوه و هه‌ر ئه‌وه‌شه بووه‌ته هۆكارى ئه‌وه‌ى به‌رگه‌ى زۆرێك له‌و سته‌م و زۆردارییه و تاوان و خیانه‌تانه‌ى له دژى و له‌گه‌ڵى ده‌كرێت بگرێ و له جیاتى ئه‌وه‌ى ده‌سته‌وئه‌ژنۆ چاوه‌روانى ئه‌وه بكات تا خه‌ڵك و نه‌ته‌وه‌كانیتر كارێكى بۆ بكه‌ن، خۆى له هه‌وڵدان بۆ گه‌یشتن به ئامانجه‌كه‌ى خۆى ده‌ستپێشخه‌ر بووه و ده‌بێ. و بێگۆمان وه‌ك ئه‌نجامى توێژینه‌وه‌كانى زانكۆى یێل و هیتر، ده‌ریده‌خه‌ن كه له ئه‌نجامى ئه‌و كۆڵنه‌دانه میلله‌تى كوردیش رۆژێك دادێ به ئازادى شاد بێ، چونكه ئه‌وه خه‌ونى هه‌ر تاكێكى كوردى نیشتمانپه‌روه‌ر و راسته‌قینه‌یه كه حه‌ز ده‌كات ژیانێكى به‌خته‌وه‌ر و به شكۆ و كه‌رامه‌ت و پرستیژى هه‌بێ وه‌ك هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌كیترى ئه‌م جیهانه.
ئه‌نجامدانى رێفراندۆمى سه‌ربه‌خۆیى كوردستان یه‌كێك بوو له‌و هه‌وڵانه‌ى كه میلله‌تى كورد به پێداگریى سه‌رۆك بارزانى و به‌شدارى هه‌موو نه‌ته‌وه و لایه‌نه‌كانیترى سیاسى كوردستان ئه‌نجامیدا، و دۆست و دوژمنى تێگه‌یاند كه كوردستانیان چی‌یان ده‌وێ. چونكه تا ئه‌و كات كوردستانیان ئامانجێكى روونیان نه‌بوو و كه‌س نه‌یده‌زانى به‌راستى كورد چى ده‌وێ؟ و ئه‌و هه‌وڵه به فیتى دوژمنان و خیانه‌تێكى نه‌مه‌ردانه شكستى پێهێنرا، به‌ڵام بۆ هه‌موو لایه‌ك دیار بوو كاتێك كه ئامانجه‌كان روون بن گه‌یشتن به‌و ئامانجانه ئاسانتره. و ئه‌مه خۆى له خۆیدا ئه‌وه‌نده‌یتر رێگه‌ى دوور و درێژى سه‌ربه‌خۆیى و گه‌یشتن به ئازادى لاى تاكى كورد روونتر و رووناكتر و هه‌نگاوێكى دیكه‌ى له‌به‌رده‌م كورد نزیكتر كرد، چونكه وه‌ك پسپۆرانى سایكۆلۆژیا بۆى ده‌چن روونى ئامانج هێز ده‌داته مرۆڤ و نه‌ته‌وه‌كان و ده‌بن به ده‌ینه‌مۆى بزاڤه‌كانیان بۆ گه‌یشتن به ده‌ستكه‌وتى زیاتر، و ئه‌وه‌ش به پێى بنه‌ماكانى زانستى بایۆسایكۆلۆژى بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه هه‌بوونى ئه‌و ئارمانجانه كاریگه‌رى ده‌بێ له‌سه‌ر تاك تاكى خانه‌كانى مێشكى تاكه‌كانى كۆمه‌ڵگه و ده‌بێته هۆكارى رژانى زیاترى ئه‌و هۆرمۆنانه‌ى كه به شێوه‌یه‌كى ئه‌رێنى ده‌بنه فاكته‌رى به‌رزكردنى رێژه‌ى هێز و توانایى زیاترى ئه‌وان و پاڵدانیان به‌ره‌و كاركردن و هه‌نگاونان و ده‌ستكه‌وت و داهێنان له قۆناغه جیاكانى ژیانى كۆمه‌ڵایه‌تى و سیاسی‌یان، و دوایین هه‌نگاویشى به‌شدارى پڕ له جۆش و خرۆشى كوردستانیان بو له هه‌ڵبژارتنى خوڵى شه‌شه‌مى په‌رڵه‌مانى كوردستان بوو كه، وه‌ك ئاماره سه‌ره‌تاییه‌كان ده‌رده‌خه‌ن، پارتى دیمۆكراتى كوردستان سه‌ركه‌وتنێكى مێژوویى تۆمار كرد و ئه‌و راستییه‌ى ده‌رخست كه كوردستانیان هێشتان و وه‌ك هه‌میشه، چاوه‌ڕێى ئه‌و هێز و لایه‌ن و سه‌رۆكه‌ن، كه به بڕواى ئه‌وان پارتى و جه‌نابى سه‌رۆك بارزانین تا پێشڕه‌ویان بن بۆ گه‌یشتن به ده‌ستكه‌وتى زیاتر و پرستیژ و شكۆ و كه‌رامه‌تى مرۆیى و دوور له بنده‌ستى و سته‌م و زۆردارى و له‌بن سیبه‌رى دارى ئازادى و له ده‌ستێكى ئه‌مین و جێگه‌ى متمانه‌ى خه‌ڵكى خۆڕ‌اگرى كوردستان. *پرۆفیسۆرى یاریده‌ده‌ر/ زانكۆى زاخۆ

د. نه‌سره‌دین ئیبراهیم گولى*