دوای هێرشەکانی ئیسرائیل، حوسییەکان هێرش دەکەنە سەر نووسینگەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان

دوای هێرشەکانی ئیسرائیل، حوسییەکان هێرش دەکەنە سەر نووسینگەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان

 

نێردەی تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری یەمەن ڕۆژی یەکشەممە ڕایگەیاند: کە یاخیبووانی حوسییەکان ڕۆژی یەکشەممە هەڵیانکوتایە سەر نووسینگەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان و لانیکەم ١١ کارمەندی ئەو ڕێکخراوەیان دەستگیر کردووە.

نوێنەری تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە بەیاننامەیەکدا ئیدانەی دەستبەسەرکردنی ئارەزوومەندانەی کارمەندانی نەتەوە یەکگرتووەکانی لە سەنعا و حودەیدە کرد... و ناڕەزایەتی دەربڕی بەرامبەر بە چوونە ژوورەوەی زۆرەملێ بۆ ناو شوێنەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان و دەستبەسەرداگرتنی سەروەت و سامانەکەی.

پێشتریش کاربەدەستانی خۆجێی ڕایانگەیاندبوو، کە حوسییەکانی سەر بە ئێران ڕۆژی یەکشەممە هەڵیانکوتایە سەر نووسینگەکانی بەرنامەی خۆراکی جیهانی و ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی و یونیسێف لە شاری سەنعای پایتەختی یەمەن و چەندین کارمەندی ڕێکخراوی نەتەوەکانیان دەستبەسەر کردووە.

ئەم کارە دوای کوژرانی سەرۆک وەزیران و چەند وەزیرێکی کابینەی حکوومەتی حوسییەکان لە هێرشەکانی ئیسرائیل و یاخیبووان دەستبەجێ ڕێوشوێنە ئەمنییەکانیان لە سەنعا توندتر کرد.

 

Top