ئەو ڕەنگانەی جلوبەرگ كە لەگەڵ پێستی سارددا دەگونجێن

ئەو ڕەنگانەی جلوبەرگ كە لەگەڵ پێستی سارددا دەگونجێن

سەوزی خاكی لەگەڵ ڕەشدا بپۆشە: ڕەنگی سەوزی خاكی لە پێشەنگی ئەو ڕەنگانەدایە كە بۆ پێستی سپی گونجاوە. خۆشبەختانە ئەم ڕەنگە بە شێوەیەكی بەرفراوان لە نمایشەكانی جلوبەرگی ئامادەكراودا بە ستایلی جۆراوجۆرەوە بەردەست بوو، كە لەگەڵ هەموو ئارەزوویەكدا دەگونجێت.

عەزیەی نەخشدار بە ڕەش: لە نێو ئەو ستایلانەی كە بۆ قژ كاڵەكان گونجاون، عەزیەی هاوینەیی بە درێژیی مامناوەند (میدی) كە بە ڕەش و شینی كاڵ نەخشێندراوە، ڕووناكییەكی سرووشتی بە پێست دەبەخشێت.

سووری خشتی بە ئیكسسواراتی ڕەش بڕازێنەرەوە: لە ناو جلەكانتدا جێگەیەكی تایبەت بۆ ڕەنگی سووری خشتی بكەرەوە، چونكە یەكێكە لەو ڕەنگانەی كە لەگەڵ پێستی سارددا دەگونجێت، بەتایبەتی بۆ ئەو خانمانەی كە قژیان سوورە.

جوانیی پەمەیی گەش بە ڕەش و زێڕین دەربخە: ئەمساڵ ڕەنگی پەمەیی لە سەكۆی نمایشەكاندا ون نەبووە و لەسەر پێستی سپی بە شێوەیەكی نایاب دەردەكەوێت.

شینی تۆخ لەگەڵ ڕەنگی قۆخیی كاڵدا: هەموو تۆنەكانی شینی تۆخ بەكار بهێنە، چونكە دەتوانێت سیما و ڕەنگی پێستە پاكەكەت جوانتر دەربخات.

 

Top