دیارنەمانی زۆرەملێی نیلوفەر حاجیان چالاکی مافی ئافرەتان و پاڵەوانی کیک بۆکسێن

دیارنەمانی زۆرەملێی نیلوفەر حاجیان چالاکی مافی ئافرەتان و پاڵەوانی کیک بۆکسێن

 

 

 

ڕاپۆرتە بڵاوکراوەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە لە ١ی ئابی ٢٠٢٤ەوە سەرجەم پۆست و وێنەکانی پڕۆفایلی ئینستاگرامی پاڵەوانی کیک بۆکسێن و چالاکوانی مافی ئافرەتان نیلوفەر حاجیان لەناکاو سڕاونەتەوە و لەو کاتەوە تا ئێستا هیچ هەواڵێک لەسەر ئەو کچە بڵاونەکراوەتەوە.

ئەمە لە کاتێکدایە کە پێش ئەم بەروارە ڕۆژانە لە پەیجی تایبەتی خۆیدا زۆر چالاک بووە.

هەروەها ماوەیەک بۆ خوێندن لە دەرەوەی وڵات ژیاوە و دوای گەڕانەوەی بۆ ئێران ژیانی سەربەخۆی دەستپێکردووە.

بە گوتەی هاوڕێکانی، نیلوفەر گەڕانەوەی بۆ ئێران هەڵبژاردووە بۆ ئەوەی نیشان بدات کە سەربەخۆیی ژنان شتێک نییە کە بتوانرێت لێیان بسەندرێتەوە؛ نە لەلایەن حکومەتێکی ستەمکارەوە و نە لەلایەن خێزانە نەریتییەکانەوە، بە تایبەت کاتێک ژنان خۆیان خەبات بۆ مافەکانیان دەکەن.

 

 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

Top