لە قاهیرە پارتی دیموکراتی کوردستان یادی 79 ساڵەی دامەزراندنی و لەدایکبوونی ڕێبەر مەسعوود بارزانی بەشکۆی دەکاتەوە.

لە قاهیرە پارتی دیموکراتی کوردستان یادی 79 ساڵەی دامەزراندنی و لەدایکبوونی ڕێبەر مەسعوود بارزانی بەشکۆی دەکاتەوە.

 

نووسینگەی پارتی دیموکراتی کوردستان لە قاهیرە، یادی 79 ساڵەی دامەزراندنی پارتی و لەدایکبوونی مەسعوود بارزانی ڕێبەریان بەرز ڕاگرت.

لە مەراسیمەکەدا ژمارەیەک لە سیاسەتمەداران و پەرلەمانتاران و مامۆستایانی زانکۆ و ڕۆژنامەنووسان و ڕاگەیاندنکاران و رەوەندی کوردی و قوتابیانی عێراقی لە میسر ئامادەبوون. سەرەتا فیلمێکی دۆکیۆمێنتاری لەسەر مێژووی ئەو پارتی و سەرۆک مەسعوود بارزانی نمایشکرا.

شێرکۆ حەبیب بەرپرسی مەکتەبی پارتی دیموکراتی کوردستان لە قاهیرە وێرای بەخێرهێنان و سوپاسی ئامادە بووان ئاماژەی بەوە کرد، کەوا پارتی لە هەلومەرجێکدا دامەزرا کە گەلی کوردستان پێویستی بە قەوارەیەکی حزبی نیشتمانی هەبوو بۆ ئەوەی داوای هەموو مافەکانی میللەت بکات، بەو پێیەی دوای جەنگی جیهانی دووەم داخوازییەکانی سەربەخۆی فراوانتر بوون. و دروشمی "دیموکراسی بۆ عێراق و ئۆتۆنۆمی بۆ کوردستان"ی بەرزکردەوە و داوای دەوڵەتێکی مەدەنیی کرد کە هەموو لایەک لەخۆبگرێت. ئێستاش خەبات دەکات بۆ دەوڵەتێکی مەدەنی و دیموکراسی و فرەیی کە لەسەر بنەمای تەوافوق و هاوسەنگی و دادپەروەری دامەزرابێت، و لەدوای شۆڕشی ئەیلولی ١٩٦١ەوە بە سەرۆکایەتیی سەرکردەی نەمر مەلا مستەفا بارزانی قوربانی زۆری بۆ داوە. وگەورەترین سەرکەوتنی ئەو شۆڕش واژۆکردنی ڕێککەوتننامەی ١١ی ئازاری ١٩٧٠ بوو کە بەپێی ئەو ڕێککەوتنە مافی نەتەوەیی گەلی کورد لە چوارچێوەی عێراقدا ناسێندرا. پاشان شۆڕشێکی ٢٦ی گوڵان ١٩٧٦ دەستی پێکرد و لەگەڵ ڕاپەڕینی گەلی کورد لە بەهاری ١٩٩١، کوردستان بە هەوڵی هەموو تێکۆشەرەکان، پەرلەمان و حکومەتێکی دامەزراند.

حەبیب زیاتر گوتی، عێراق، دوای دەستووری ساڵی 2005، پێویستی بە تەوافوقی هەموو گەلەکەی هەیە، هەروەها بەغدا پێویستە پابەندی دەستوور بێت لە ڕێککەوتنەکانی لەگەڵ هەولێر، بەبێ ئەوەی ڕێگە بە دەستوەردانی دەرەکی هیچ لایەنێک بدات، هەروەها مافی هاووڵاتیانی کوردستان لە بودجە و مووچەدا نەبەستێتەوە بە ناکۆکییە سیاسییەکانەوە، هەروەها ڕەتکردنەوەی دژایەتی نیشتمانی لەسەر بنەمای تائیفی و ئایینی، بۆ پاراستنی یەکڕیزی عێراق. هەروەها ئێمە لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق نزیک دەبینەوە، کە تیایدا هیوادارین خەڵک لێهاتوو هەڵبژێرێت، لەگەڵ گۆڕانکاری لە عەقڵیەت نەک لەسیما بۆ بەرێوەبردنی کاروباری عێراق . سەبارەت بە پێک‌ێنانی حکومەتی هەرێم گوتی لە دوای هەڵبژاردنی پەرلەمان پرۆسەی پێکهێنانی حکومەتی کوردستان لە ئارادایە، چاوەڕێی هەڵبژاردنی سەرۆکی پەرلەمان لە سەرەتای مانگی ئەیلولی داهاتووداین. دیالۆگ لە نێوان ئێمە یەکێتی نیشتمانی کوردستان و لایەنەکانی دیکە بۆ پێکهێنانی حکوومەت بەڕدەوامە.

بەرپرسی مەکتەبی پارتی لە قاهیرە سوپاسی حکومەت و گەلی میسری کرد کە هەموو هاوکاری و پشتیوانی عێراقییەکان و بەتایبەت گەلی کوردستانیان کردوە. ناوبراو ئاماژەی بە پێشوازی سەرۆک جەمال عەبدول ناسر کرد لە ساڵی ١٩٥٨ لە قاهیرە لە جەنابی مەلا مستەفا بارزانی نەمر هەڤاڵانی ،و پەخشی کوردی لە دەنگی عەرەبەوە و هەڵوێستی مەلا مستەفا بارزانی نەمر لە کاتی دەستدرێژی سێ قۆڵی بۆ سەر میسر لە کاتێکدا کە لە یەکیەتی سۆڤیەتی پێشوو ئاوارە بوو، داوای مۆڵەتی سەفەری میسری کرد بۆ بەرگریکردن لە میسر. لە کۆتایی مەراسیمەکەدا، شێرکۆ حەبیب، بەرپرسی مەکتەبی پارتی دیموکراتی کوردستان لە قاهیرە و ئەندامی پەرلەمانی میسر، عەتیف مەغوری، مۆمیان داگیرساند، بۆ یادی ٧٩ ساڵەی دامەزراندنی ئەو حزبە و لەدایک بوونی مەسعوود بارزانی.

هەروەها لە ئاهەنگە چەندین وێنەی جەنابی بارزانی نەمر و سەرۆک بارزانئ نمایش، و ئێوارە ئاهەنگ و خوانێک بۆ ئامادە بووان ساز کرا.

لە قاهیرە پارتی دیموکراتی کوردستان یادی 79 ساڵەی دامەزراندنی و لەدایکبوونی ڕێبەر مەسعوود بارزانی بەشکۆی دەکاتەوە.
لە قاهیرە پارتی دیموکراتی کوردستان یادی 79 ساڵەی دامەزراندنی و لەدایکبوونی ڕێبەر مەسعوود بارزانی بەشکۆی دەکاتەوە.
لە قاهیرە پارتی دیموکراتی کوردستان یادی 79 ساڵەی دامەزراندنی و لەدایکبوونی ڕێبەر مەسعوود بارزانی بەشکۆی دەکاتەوە.
Top