ڕێگەی جیاواز بۆ هەڵگرتنی بەهارات
دەفری شووشەی ستاندارد: واز لە دەفری بەهاراتی قەبارە جیاواز بهێنە و كۆمەڵێك دەفری ستانداردی جوان هەڵبژێرە، كە پتەون و بۆ ماوەیەكی درێژ دەمێننەوە و دەتوانرێت لەسەر یەك دابنرێن.
ڕەفەی بەهاراتی چەند نهۆمی: زیادكردنێكی نایابە بۆ هەر چێشتخانەیەك، یارمەتی ڕێكخستنی بەهاراتەكان دەدات و دەستگەیشتن ئاسان دەكات، چونكە چەند ئاستێكی هەیە.
سینیی خولاوە: ئامۆژگاری دەكرێت كە بەهاراتەكان لەسەر مێزێكی خولاوەی ئەكریلیكی دوو نهۆمی ڕێك بخرێت، كە ڕێگەت پێ دەدات بە جووڵەیەكی دەست ئەوەی لە پشتەوەیە بیبینیت.
دەفری بەهاراتی موگناتیسی: سێتی ڕەفەی بەهاراتی موگناتیسی گۆڕانكارییەكی جۆری لە چێشتخانە بچووكەكاندا دروست دەكات، لەسەر سەلاجە یان دیوارێكی كانزایی جێگیری بكە بۆ دەستپێگەیشتنی ئاسان و دیمەنێكی مۆدێرن و جوان.
ڕەفە، سندوق، سەبەتەی تەل یان ڕێكخەری دیواری: هەموو ئەمانە دەكرێت بۆ هەڵگرتنی بەهارات بەكار بهێنرێن.
دەفری شووشەی درێژ: ئەم چارەسەرە داهێنەرانەیە بۆ هەڵگرتنی بەهارات بەكار دێت، كە بریتییە لە دەفری شووشەی درێژ، بە قەپاغی مۆدێرنی بامبۆ. پاشان دەتوانیت لۆگۆی گونجاوی بۆ زیاد بكەیت، بۆ ئەوەی نمایشێكی جوانی هەموو گژوگیا و بەهاراتەكانت هەبێت.
