بۆ زانیاریت، توانای ماسوولكەكان

بۆ زانیاریت، توانای ماسوولكەكان

ماسوولكەكانمان لە خانەی زۆر پێك هاتوون كە توانای گرژبوون یان خاوبوونەوەیان هەیە، بۆ ئەوەی ماسوولكەیەكی خاوبووەوە گرژ بێت، دەبێت وزە لە شەكر و گلوكۆز وەربگرێت.گلایكۆجین گلوكۆز ئازاد دەكات كە فۆڕمی هەڵگرتنی شەكرە. ئێدوین كرێبس Edwin Krebs و ئێدمۆن فیشەر Edmond Fischer نیشانیان دا كە چۆن پرۆتینەكانی ناو خانەی ماسوولكەیی بە خێرایی وا دەكەن كە دابینكردنی وزە بۆ كاری ماسوولكەیی دەست بكەوێت،هەروەها چۆن تێكچوونی گلایكۆجین بۆ گلوكۆز لە پەیكەری ماسوولكەكاندا كۆنتڕۆڵ دەكرێت بۆ ئەوەی دابینكردنی وزە لەگەڵ ویستی وزەدا بگونجێت. سەرەتای دۆزینەوەكانیان لە ناوەڕاستی ساڵانی ١٩٥٠دا دەستی پێكرد لە ڕێگەی لێكۆڵینەوەكانی سیستمێكی ماسوولكەیی تایبەتەوە ئەنجام درا و، لەو كاتەدا زۆر جێی سەرنج نەبوو.

Top