تسۆنامی Tsunami (بومەلەرزەی دەریایی)

تسۆنامی Tsunami (بومەلەرزەی دەریایی)

تسونامی Tsunami بریتییە لە زنجیرەیەك شەپۆلی بەهێزی ناو ئاو، شەپۆلی زەریایی گەورەیە كە بەهۆی جێگۆڕكێی قەبارەیەكی زۆری ئاوەوە دروست دەبێت، بەگشتی لە ناو زەریاكان یان دەریای گەورەدا دروست دەبێت. ڕووداوە سرووشتییەكانی وەك بوومەلەرزە، تەقینەوەی گڕكانەكان و تەقینەوەكانی ژێر ئاو كە لەسەر ڕووی ئاوەكە یان لەژێر ئاوەوە ڕوو دەدەن، هەموویان توانای دروستكردنی تسۆنامییان هەیە، بەهۆی ئەو بومەلەرزە بەهێزەی لە ڕووسیا ڕووی دا بەگوڕی 8.8 و لە ژاپۆن و ڕووسیاو ئەمریكا هۆشداری دراوەتە خەڵكی نیشتەجێی شوێنەنزمەكان و نزیك كەناردەریاكان تا شوێنەكان چۆڵ بكەن بەهۆی ڕووداوەكەوە، چونكە دەكرێت لە داهاتوو شەپۆلی ئاوەكە زیاتر بەهێز بێت بەهۆی ڕوودانی تسۆنامی.

 

Top