چاندنی درەخت بۆ كەمكردنەوەی تسۆنامی

چاندنی درەخت بۆ كەمكردنەوەی تسۆنامی

چەندین ساڵە ژاپۆنییەكان بیر لەوە دەكەنەوە چۆن ڕووبەڕووی سۆنامییەكان ببنەوە تا ژێر ئاوی دەریا و زەریاكان نەكەون، بۆیە بیرۆكەی دروستكردنی دیوارەكانیان بۆ هات كە لە هەندێ شوێندا دیواریان بە بەرزایی 12.5 مەتر دروست كردووە، كە بۆ ڕێگەگرتن لە تسۆنامی دروست كراوە. دوای كارەساتی تسۆنامیی ساڵی 2011، دیوارێكی گەورە بە درێژایی 395 كیلۆمەتر دروست كرا، ئەم مۆدێلە بەرگرییە بۆ بەرگەگرتن لە شەپۆڵی 16 ملیۆن تۆنی ئاو دارێژراوە. جگە لەمەش چاندنی 9 ملیۆن دار لە كەناراوی زەریا وەكو بەربەست، كە لە دوای ئەم دیوارە بە بەربەستی دووەم لە قەڵەم دەدرێت،لە ئارادایە، ژاپۆنییەكان بیرۆكەی خۆیان بە كار هێنا، بەڵام هیچ كاتێ نابێ بگوترێ ئیتر لە مەترسییەكانی تسۆنامی ڕزگار بووین.

 

Top