بۆچی پارتی دیموکراتی کوردستان و ڕێبازی بارزانی نەمر جیاوازترە لە پارت و لایەنە سیاسیەکانی تری هەرێمی کوردستان.

بۆچی پارتی دیموکراتی کوردستان و ڕێبازی بارزانی نەمر جیاوازترە لە پارت و لایەنە سیاسیەکانی تری هەرێمی کوردستان.

پارتی دیموکراتی کوردستان کە بە پارتی دایک و داربەڕوو ناسراوە لە هەر چوار پارچەی کوردستان و کۆنترین هێزی سیاسیە لە باشووری کوردستان و تەواوی هێز و لایەنە سەرەکییەکانی هەرێمی کوردستان لەم پارتەدا لەدایک بوونە.

بەدرێژایی مێژووی ڕزگاری خوازی گەلەکەمان لە باشووری کوردستان پارتی دیموکراتی کوردستان سەرکردایەتی تەواو شۆرشەکانی کردووە کە دیارترینیان شۆڕشی ئەیلول و گوڵان بووە، لە مێژووی شۆڕشی ڕزگاری خوازی و ئەزموونی حکومڕانی باشووری کوردستان پارتی سەرکردایەتی تەواوی قۆناغەکانی کردووە و، تەواوی بەرپرسیارەتی قەزی کوردی لە ئەستۆ گرتووە، هەم لەسەردەمی شۆرشەکان و تا ڕاپەڕینە مەزنەکە و ئەنجامدانی یەکەمین هەڵبژاردن و، داڕشتنەوەی دەوڵەتی فیدڕالی لە عێراق و، پارتی دیموکراتی کوردستان لە گۆڕەپانی سیاسی هەرێمی کوردستان و عێراق کۆنترین و بەهێزترین هێزی سیاسیە و خاوەنی زۆرترین کورسی پەڕلەمانییە لە عێراق و هەرێمی کوردستان، ئەمەش بۆتە فاکتەرێکی گرنگ بۆ ئەوەی هەمیشە پارتی دیموکراتی کوردستان حساباتێکی تایبەتری لەگەڵ بکرێت لە لایەن هێزە ناوەخۆی و هەرێمی و نێوەدەوڵەتییەکانەوە.

وە دەگێردرێتەوە لە کۆتاییەکانی سەدەی ڕابردوو لە کاتی ڕاپەرینە مەزنەکەی بەهاری ساڵی ١٩٩١ یەکێک لە سەرکردە سیاسیەکانی باشووری کوردستان بۆ گفتوگۆ و دانوستاندن سەردانی بەغدای پایتەختی عێراق کرد بە مەبەستی گەیشتن بە چارەسەر بۆ پرسی کورد لە عێراقدا، لەو کاتەدا لەلاین سەران ڕژێمی بەعسی فاشست پێیان ڕاگەیندرا بگەڕێنەوە کوردستان و لەگەڵ پارت و هێزی خاوەن دۆزی کورد سەردانی بەغدا بکەنەوە بۆ ئەوەی لەسەر دۆزی کورد بگەین بە چارەسەرێکی گونجاو.

بەگشتی مێژوو شاهێدی بەهێزی و خاوەن پێگەی پارتی دیموکراتی کوردستان و ڕێبازی پیرۆزی بارزانی نەمر دەدا، کە بە درێژایی مێژووی بنەماڵەی بارزانی هەر لەسەردەمی خەلافەتی عوسمانییەوە تاوەکوو ئەزموونی حکومڕانی باشووری کوردستان خاوەن پێگەو بڕیاری چارەنوسساز و یەکلاکەرەوە بوونە لە هەرچوار پارچەی کوردستان ئەمەش بۆتە فاکتەرێکی گرنگ بۆ ئەوەی هەمیشە لە لایەن نەیارانی ناوەخۆ و دەرەکیدا پارتی دیموکراتی کوردستان و بنەماڵەی بارزانی و ڕێبازەکەیان بە ئامانج بگێریت بەڵام خۆشبەختان تا ئێستا نەیان توانیووە زیان بە خاوەنی دۆزی ڕەوای گەلەکەمان بگەیەنن وەک داربەڕوو ڕۆژ بە ڕۆژ بناغە و ژێر خانی ڕێبازەکە بەهێزتر و تۆکمەتر دەبێت.

 

Top