ڕووداوێکی کوشندە لە ڕۆژئاوای ئەفغانستان

ڕووداوێکی کوشندە لە ڕۆژئاوای ئەفغانستان

 

 

ڕۆژی سێشەممە ١٩ی ئاب، لە ڕۆژئاوای ئەفغانستان، پاسێکی نەفەرهەڵگر کە کۆچبەرانی هەڵگرتبوو کە بەم دواییە لە ئێرانەوە گەڕابوونەوە، لەگەڵ بارهەڵگرێک و ماتۆڕسکیلێکدا پێکیاندادا، بەهۆیەوە زیاتر لە ٥٠ کەس گیانیان لەدەستدا.

پۆلیسی پارێزگای هێرات ڕایگەیاندووە، ڕووداوەکە بەهۆی خێرایی زۆر و کەمتەرخەمی لەلایەن پاسەکەوە بووە.

ئەوسەرنشینانە بەشێکن لە شەپۆلێکی گەورەی ئەفغانییەکان کە لە چەند مانگی ڕابردوودا لە ئێران دیپۆرت کراونەتەوە یان ناچار کراون ئێران بەجێبهێڵن.

پۆلیسی ناحیەی گوزرە لەدەرەوەی  شاری هێرات، کە ڕووداوەکە لێی ڕوویداوە، ڕایگەیاندووە، ماتۆڕسکیلێکیش بەشداربووە. هەروەها زۆرینەی کوژراوەکان لەناو پاسەکەدا بوون و دوو کەسیش لە ئۆتۆمبێلێکی بارهەڵگردا گیانیان لەدەستداوە و دوو کەسی دیکەش بە ماتۆڕسکیلێک گیانیان لەدەستداوە.

 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

Top