ژەمە دەرمانەکانت بە ژیریی دەستکرد بسپێرە
قوتووی Defy Smart Pill Bottle قوتوویەكی حەبی هۆشمەندە كێشی سەد گرامە و قەبارەی ٧x٤ سانتیمەترە، بەهۆیەوە ئیدی كێشی لەبیرچوونەوەی كاتی خواردنی دەرمانەكانت نامێنێ. ئەم گەجێتە پاڵپشت بە ژیریی دەستکرد، تۆمارکردنی ئۆتۆماتیکیی ژەمەکان و بەڕێوەبردنی مێژووی دەرمانەکان دەزانێت و دڵنیایی دەدات هەرگیز ژەمە دەرمانێکت لەبیر نەکەیت یان زیادەڕەوی لە خواردنیدا نەکەیت. بەهۆی کێشە کەمەکەی و دیزاینە بچووکەکەیەوە، بە ئاسانی لە گیرفان یان جانتادا جێی دەبێتەوە و تەنانەت دەتوانێت پەیوەندی بە مۆبایلەکەشتەوە بکات بۆ ئەو كاتەی لەبیرت چووە دەرمانەكانت بخۆی. تایبەتمەندکراوەکانی بۆ کەسانی بەساڵاچوو، ئەو نەخۆشانەی خشتەی دەرمانی ئاڵۆزیان هەیە، باترییەكەی تا مانگێك پێویستی بە شەحنكردنەوە نییە.
