پایتەختی بیبەر
August 19, 2025
رەنگا و ڕەنگ
گوندێك لە ئێران هەیە ناسراوە بە وڵاتی بیبەر، ناوی گوندەكە، «گوندی بیزێ»یە، و كەوتووەتە 90 كیلۆمەتری شاری سەبزەوار و 15 كیلۆمەتری داوەرزە لە پارێزگای خوراسانی ڕەزەوی. لە ڕووی ڕێژەی ئاستی چاندن و بەرهەمهێنانی بیبەری سوور لە وڵاتی ئێران ئەم گوندە بە پلەی یەكەم دێت. پیشەی زیاتر لە 80%ی خەڵكی بیزێ، چاندنی بیبەرە و هەموو ساڵێ لە هەر هێكتارێ، واتە؛ لە 10 دۆنم زەوی نزیكەی 4 تۆن بیبەری سوور وشك دەكەن. لەم گوندە 30 كارگەی هاڕینی بیبەر هەیە و ئەم گوندە بە پایتەختی بیبەر لە ئێراندا ناسراوە».
