ڕاوچیی مار و گیاندارە خشۆكەكان

ڕاوچیی مار و  گیاندارە خشۆكەكان

نەوشیروان عەبدوڵرەحمان، لە شاری سلێمانی دەژی و گەنجێكی چاونەترسە لە ئاست خشۆك و گیاندارە بچووكەكان، ئەوانەی كە بەهۆی ئەو شێوە ترسناكەی هەیانە مرۆڤ لێیان دەترسێت، هەروەها گازگرتن و پێوەدانیشیان هەیە، لەوانە: مار، مارمیلكە، دووپشك، چەندین خشۆكی دیكە، خاوەنی بیرۆكەی یەكەم پرۆژەی زەیتی مارە، ئەو گەنجە سوود لە پێست و ژەهری مارەكان وەردەگرێت بۆ دروستكردنی جۆرە زەیتێك، هەروەها گرنگترین كاری گرتنی ڕەشمارە بێ ژەهرەكانە، بۆ سوودوەرگرتن لە كاژەكەی بۆ بەرهەمهێنانی زەیتی مار، كە ئەو زەیتە بەسوودە بۆ كێشەكانی قژ و ڕیشی مرۆڤ. نەوشیروان لە ماڵەكەی خۆیاندا سەد ڕەشمار بەخێو دەكات، لەگەڵ هەندێك خشۆك كە لە كوردستان نەبینراون و ئەو لە ماڵەكەیدا بەخێویان دەكات، لەوانە: كامیلۆن، ئیگوانا و مارخۆرە، سمۆرەی فڕیو. كامیلۆن كە ڕەنگی خۆی بەپێی ژینگەكەی خۆی دەگۆڕێت، ئیگوانا، ئاژەڵێكی سەوزە خۆرە، شەڕكردنی بە كلكەیەتی، مۆنتاتیگۆ، كە شێوەی ڕەش و سپییە، تەنیا لە وڵاتی ئەرژەنتین دەژی، هەروەها سمۆرەی فڕیو و تیمساح چەندین ماری جۆراوجۆریشی هەن.

 

Top