مانۆڕی سەربازی هاوبەشی ئەمەریکا و کۆریای باشوور دەستیپێکرد

مانۆڕی سەربازی هاوبەشی ئەمەریکا و کۆریای باشوور دەستیپێکرد

  

ئەمەریکا و کۆریای باشوور ئەمڕۆ مانۆڕی هاوبەشی ساڵانەی "قەڵغانی ئازادی ئولچی" یان دەستپێکرد.

ئەمریکا و کۆریای باشوور ئەمڕۆ مانۆڕی هاوبەشی ساڵانەی خۆیان بە ناوی "قەڵغانی ئازادی ئولچی" دەست پێکرد. ئەم مانۆڕە بۆ بەهێزکردنی ئامادەیی بەرگری ئەمریکا و کۆریای باشوور لە بەرامبەر هەڕەشەکانی کۆریای باکوور بەڕێوەدەچێت.

بەگوێرەی ئاژانسی هەواڵی یۆنهاپ، مانۆڕەکە ١١ ڕۆژ دەخایەنێت و لە ٢٨ی ئاب کۆتایی دێت.

مانۆڕەکە بریتییە لە مەشق و ڕاهێنان لەسەر بنەمای سیناریۆی واقیعی هەڕەشە و لەمساڵدا نزیکەی ١٨ هەزار سەربازی کۆریای باشوور بەشداری دەکەن.

هاوکات لەگەڵ ئەم مانۆڕە سەربازییە، مانۆڕێکی بەرگری شارستانیش بەڕێوەدەچێت، کە ٥٨٠ هەزار هاووڵاتی مەدەنی بەشداری تێدا دەکەن. هەروەها ئەم ڕاهێنانەش بۆ ماوەی 4 ڕۆژ بەردەوام دەبێت.

 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

Top