پارتی دیموکراتی کوردستان لەدوێنێی مێژوو، بۆ ئایندەیەک  گەشتر لەمڕۆ

پارتی دیموکراتی کوردستان  لەدوێنێی مێژوو، بۆ ئایندەیەک  گەشتر لەمڕۆ

 

مێژوونووسان و چاودێرانی سیاسی کوردو بیانی  لە مێژە گەیشتوونەتە ئەو ڕاستییەی  کەوا  دامەزراندنی پارتی دیموکراتی کوردستان-عێراق لە ساڵی 1946 پێویستیەکی مێژوویی بوو، لە نێوئەوهەلومەرجی جیهاندا بەگشتی وناوچەکە بەتایبەتی، لە دوا دواییەکانی جەنگی دووەمی جیهان کاریگەری و دەرهاویشتەکانی ئەوجەنگە مەزنەی کە تەوای جیهانی پێوە خەریک بوو،دامەزرانی پارتی دوای ئەزموونی لیژنەی ئازادی وشۆرشی دووەمی بارزان،  بارودۆخی سیاسی کورد و  کوردستانی عێراق دەباتە قۆناغێکی گەش.                                                 سەرکەوتنێکی  دامەزراندنی پارتی دیموکراتی کوردستان،لە ئان وساتێ دابوو کوردستان وناوچەکە بە قۆناغی ڕاگوزاری و دابەشکاری دا تێدەپەڕین و گۆڕانکارییەکان لەبەرژەوەی وڵاتانی بڕاوەی جەنگ دەشکایەوە و کوردستانی دابەشکراوی دوای سایکس-پیکۆ ژێردەستەی وڵاتانی تورکیاو سوریاو ئێران و عێراق کرابوو ، بێ خواستی خۆی نەتەوەی کورد لەووڵاتانە  نەک هەر وەک هاوڵاتی دووەم مامەلەیان لەگەڵ دەکرا ، بەڵکو وەک ژێر دەستە و داگیرکراو مامەلەی لەگەڵ کراوە.                                                                  بە واتایەکی ترپارتی دیموکراتی کوردستان  وەک حزبێکی مێژووکردە ، پێویستی سەردەم هۆکارو فاکتی سەرەکی دامەزراندنیەتی، نەک وەک حزبێکی هەڵتۆقیوی بەرژەوەندی خوازی بارودۆخی کەسی وکاتی لەگەڵ گۆڕانی بارودۆخ بپوکێتەوە . لە کاتێکدا لە ناوخۆی کوردستان دامەزراندنی کۆماری کوردستان لە مەهاباد ساڵی 1946 لە کوردستانی ئێران و پوکانەوەی پارت وحزبە کانی کوردستانی عێراق لەوانەش حزبی هیوا لەکوردستانی عێراق، دروست بوونی پارتی لە 16ی ئابی 1946 بە بریارو بەرنامەی و هزری جەنەراڵ مستەفا بارزانی، پێویستی سەردەم بوو، بۆ گەلی کورد و کوردستانیانی عێراق دەرفەت و دەلیفەیەکی گرنگی تازە و  سەردەمیانەی خەبات وتێکۆشانی سیاسی وجفاکی بوو.بارزانی نەمرکە بۆپشتیوانی وهاریکاری کۆماری کوردستان لە سلێمانییەوە بە نهنێنی هاتبووە بارزان و لەوێوە خۆی هەڤاڵە پێشمەرگە قارەمانەکانی چووبووە  مەهاباد  خۆی وپێشمەرگەکانی  لەوێ لە مەیدانی  جەنگ و بەرگری و بەرخوداندا بوون وبەکردەوە  ئەوەش سەلمێندرا کە  ئامادەبوونی بەهێزی و قارەمانانەی بارزانی  لە مەهاباد ، لەدوای شەڕی قاڕاوادا هاوکێشەی  سیاسی و سەربازیی لە بەرژەوەندی کۆمارو پێشەوا قازی محمد گۆڕی و  ببوو بە پشت و پەنایەک بۆ پێشەوا وکۆمار، تا ئەو ساتانەی یەکێتیی سۆڤیەتی سازشی مانەوەی لە ئێران ودەستبەرداربوونی لە هەردوو کۆمار کۆماری کۆردستان وکۆماری ئازەربایجان نەکردبوو.                                                   هەرلە خوێندنەوەی  مێژووی  دامەزراندنەوە ، ئەو مێژووەش دەخوێنینەوە، پارتی دیموکراتی کوردستان لە ئامادەنەبوونی مستەفا بارزانی دا چ وەک  دامەزرێنەری چ وەک  سەرۆکی  پارتی  لەدوای پەڕینەوەی سەرفرازی لە ڕووباری ئاراس و گەیشتنە سۆڤیەت ومانەوەی تا ساڵی 1958 ئامادەنەبوونی لەسێ کۆنگرە دا، بەڵام وەک سەرۆکی حزب ئامادەی هەمیشەیی کاراوکاریگەری هەبووە لەنێو پارتی دا . چونکە لە ئامادە نەبوونی دا کاری مەزن نەکراوە و بریاری مەزن نەدراوە . لەم بارەیەوە هۆکارو فاکتی ئەم بابەتە گرنگە بۆئەوە دەگەڕێتەوە مستەفا بارزانی وەک سەرۆک وکەسایەتیەکی خاوەن ئەزموونی شۆرشگێڕی وڕابردوویەکی تەژی لە خەباتی چەکداری ودبلۆماسی هێزو توانای بەرخودان وخۆڕاگری وکەلتوڕی رۆشنبیری وتێکۆشانی ڕوحی وچەکدارانەی  بنەماڵە وخانەوادەکەی وەک بۆ ماوە کەلتوو کە لە کۆتاییەکانی سەدەی نۆزدەم ولەسەردەمی شێخ عەبدولسەلام بارزانی یەوە بۆی بووبوون بە  میتۆدو بنەما، بۆ مانەوە و بەردەوامی ، بۆ چۆنیەتی خەبات کردن وپیادەکردنی هونەری تاکتیک وستراتیژەت لە کاری پارتایەتی دا ئەمانە هەمووی سەرکردایەتی کاریزمایی وفریادرەسیان بە مستەفا  بارزانی بەخشی بوو. بۆیە دەستە بژێرانی سەرکردایەتی پارتی ئەوسا لە هەمزە عەبدوڵڵا وئیبراهیم ئەحمەدەوە تا میرحاج ئەحمەد،خەیروڵڵا عەبدوڵکەریم ،نوری ئەحمەد تەها، نوری شاویس،جەلیل هوشیاروپاشان هەمووئەندامانی سەرکردایەتی هەرسێ کۆنگرە بێ بریاری مستەفا بارزانی، پارتی خاوەن بریار نەبوو،هەمووئەندامانی سەرکردایەتی هەرسێ کۆنگرەکەش هیچ بابەتێکی چارەنووسازو ستراتیژییان پێ یەکلایی نەدەکرایەوە .                                                                                                  هونەری سەرکردایەتی کردن وکەسایەتی هوشیارو شارەزاوئایندە خوازی و لێزان  کاریزمایی و فریادرەسی  لەلایەن  بارزانی باوک لە ساڵی 1979 وە دوای کۆچی دوایی مستەفا بارزانی ، دۆناودۆن دەگوازرێتەوە بۆ  بارزانی کوڕ، لەوساوەش درێژە بەو خەبات و تێکۆشانە دەدرێ و رێگاکانی گەیشتن بە ئامانج تەژی دەبن لە قوربانی وخەباتی چەکداری و دیبلۆماسی . گەیشتنە سەردەمی ئەمرۆی حوکمڕانی و دەسەڵاتی پەرلەمانی وحوکمەتایەتی نۆ کابینەی حوکمەتی هەرێمی کوردستان بۆ پارتی دیموکراتی کوردستان ئەزموونی خەباتی سەدەیەک  زیاترە  لە قوربانی و تێکۆشان وکۆڵنەدان وسازشنەکردن . ئەم ئەزموونە مێژووەیەش پارتی دیموکراتی کوردستانی وەک حزبێکی پێشەنگ و رابەری گۆڕەپانەکە هێشتۆتەوە ، نوێبوونەوە و دادپەڕوەری و باوەڕبوون بە پێکەوە ژیانی سەردەمیانە خوێنێکی گەشی ترن لە نێو جەستەی پارتی دا هەردەم  ئەو حزبەی بە چووستی وچاپووکی وگەنج ولاوی  هێشتۆتەوە.                                                                                         ئەمڕۆی پارتی دیموکراتی کوردستان دوای 79 ساڵ لە تەمەنی پڕلە ئەزموونیدا   لە سەروبەندی دامەزراندنی کابینەی دەیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستاندا دەژی   بۆئایندەیەکی گەشترلەمڕۆوە،لە خەباتی دبلۆماسی وجفاکی حوکمڕانی ودەوڵەتداری سەردەمیانەی کوردی دایە .هەروا پارتی دڵنیایە ئەم قۆناغە پڕلە قەیران وئاڵنگاری وئاستەنگی خۆرسک ودروستکراوە  بە دەلیفەی سەرکەوتن دەگۆڕێ وقوناغێکی گەشتروکوردستانێکی بەهێزتر دێنێتە ئاراوە . جەماوەری گەلی کوردستان بە کورد وتەواوی پێکهاتە نەتەوەییەکانی  چاویان لە ووزە و تین وڕووناکی ئەو خۆرەیە  جارێکی تر دوای  زەردەی دەم کەل ، لە ئاسۆی  سەرکەوتنی کوردستانەوە  بۆ هەمیشە هەڵبێ .                                                                                              هەولێر 16-8-2025                                                     

 

 

 

 

 

 

 

 

Top