یەکێتی ئەوروپا و ٢٨ وڵات داوای ئاگربەستی مرۆیی لە سودان دەکەن

یەکێتی ئەوروپا و ٢٨ وڵات داوای ئاگربەستی مرۆیی لە سودان دەکەن

 

ڕۆژی هەینی 15ی ئاب، 28 وڵات لە نێویاندا ئەڵمانیا بەیاننامەیەکی هاوبەشیان بڵاوکردەوە و داوایان لە لایەنە بەشداربووەکانی شەڕی ناوخۆی سودان کرد لەسەر ئاگربەستی مرۆیی ڕێکبکەون.

ئەوان داوایان لە سەرکردەی میلیشیاکانی پشتیوانی خێرا کرد کۆتایی بە گەمارۆکانی شاری ئەلفاشر بهێنێت.

بەگوێرەی ڕاپۆرتە ناوخۆییەکان، دەیان کەس لە ئەلفاشر و کەمپەکانی پەنابەرانی نزیک ئەم شوێنە بەهۆی برسێتی گیانیان لەدەست داوە و میلیشیاکان لە کۆمەڵکوژییەکدا لانیکەم ٤٠ پەنابەریان کوشتووە.

هەروەها ئەم شارە دوایین ناوچەیە لە ڕۆژئاوای دارفور کە شەڕ وێرانکریی تێدایە كەتا ئێستاش لە ژێر کۆنترۆڵی سوپای سوداندایە.

هێزە سەربازییەکان بە فەرماندەیی  عەبدولفەتاح ئەلبورهان، فەرمانڕەوای سەربازی و محەمەد حەمدان دەقلۆ، سەرۆکی هێزەکانی پشتیوانی خێرا، لە مانگی نیسانی ساڵی ٢٠٢٣ەوە خەریکی ململانێیەکی خوێناوین لەسەر دەسەڵات.

 

 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

Top