هێڵی ئاسنین

هێڵی ئاسنین

لە كۆتایی ساڵی 1800كاندا مەیموونێك بە ناوی «جاك» لە جۆری بابۆن، بوو بە ئەفسانە لە ئەفریقای باشوور، كە لەلایەن خاوەنەكەیەوە «جەیمس واید» ڕاهێنانی پێ كرابوو، جاك وەك ئاماژەیەك كاری كردووە بۆ هێڵی شەمەندەفەری «یویتنهاج»دوای ئەوەی جەیمس هەردوو قاچی لەدەستدا لە ڕووداوێكدا جاك فێربوو كە ئامرازەكان كار پێ بكات و ڕێنماییەكان پەیڕە و بكات بە وردیەكی سەرسوڕهێنەرەوە. بۆ ماوەی نۆ ساڵ جاك بەبێ هەڵە كاری كرد، بەرپرسانی هێڵی ئاسنین و خەڵكیش تووشی سەرسووڕمان بوون، كە نەك تەنیا یارمەتیدەرێك، بەڵكو جاك بووەتە هێمای متمانە و داهێنان. دڵسۆزی و لێهاتوویی ئەو وای كرد گرنگیپێدانی ژیانی بۆ پەیدا كرد و تەنانەت كارێكی فەرمیی دەست كەوت.

 

Top