لاشەیەك ماوەی 2100 ساڵە ماوە

لاشەیەك ماوەی 2100 ساڵە ماوە

لە وڵاتی چین، لاشەی ئافرەتێك دۆزراوەتەوە كە 2100 ساڵ لەمەوبەر مردووە، بەڵام تا ئێستا پێستەكەی نەرمە و خوێنبەرەكانیش بە چاو دەبینرێن، ئەم ژنە ناوی «شین ژوئی» یان خانمی دای بووە، كە هاوسەری ئاغایەكی چینی بووە و لە سەردەمی شانشینی هاندا ژیاوە. لاشەی ئەو خانمە لە ناو تابوتێكی چەند چیندا بە جۆرە شلەیەكی نەناسراو پارێزراوە و، بە گوتەی بیرمەندان بە باشترین مۆمیای سرووشتیی جیهان لە قەڵەم دەدرێت، تەنانەت دوایین خواردنیكە تۆوی كاڵەك (گندۆرە) بووە، لە ناو گەدەیدا مابووەوە. ئەم دۆزینەوە سەرسووڕهێنەرە ڕازگەلێك لە پزیشكی كۆن، زانستی پاراستنی لەش و بیر و باوەڕەكانی ئەو سەردەمەی دەرخست.

Top