لە پێشوازی یادی پرشكۆی 16ی ئاب “پارتی مێژویەک لە دەستکەوت و شانازی”
دامەزراندنی پارتی دیموکراتی کوردستان ،بەرێبەرایەتی بارزانی نەمر،دەسپێکی بەدیھێنانی ئامانجە نەتەوەییەکانی گەلی کوردستان بوو ،بۆ تێكۆشان و خۆبەدەستەوەنەدان و ڕەواندنەوەی نائومێدی، لە دامەزراندینەوە پارتی، هیوابەخش و فریادڕەس بوو ، روحی بەرگریکردن وخۆراگری لە ناخی تاکی کوردا دروستکرد ، ھەرلەوکاتەوە بێ پسانەوە لەپێناو دەستەبەرکردنی مافە نەتەوەیی ونیشتیمانییەکاندا رابەرایەتی بزوتنەوەی رزگاریخوازی كوردستانی کردوە ،توانی لەھەناوی شكست و نائومێدی دا ھیوا و بروابەخۆبوون دروست بکات، سازش لەسەر مافەکانی خەلکی کوردستان نەکات ،ھەرکاتێکیش ھەرەشەیەک بۆسەر ھەرێمی کوردستان ھەبووبێت ، پارێزەرو بەر گریکاری قەوارەی دەستووری ھەرێمی کوردستان بووە ، لەھەموو بارودۆخێکدا شانی داوەتە بەربەرپرسیارییەتی، یارو نەیاری کورد کۆکن لەسەرئەوەی تەنھا پارتی نوێنەرایەتی دۆزی رەوای گەلی کوردستان دەکات ، پارتی مێژویەکە لەدەستکەوت وشانازی ،بەجۆرێک ھەموودەسکەوتەکان لەسایەی پارتیدابۆخەلکی کوردستان بەدیھاتوون ، گەر ھەلوەستەێکی خێرابکەین بۆمان دەردەکەوێت لە شۆڕشی مەزنی ئهيلوولدا بە رێبەرایەتی بارزانی نەمر ، بۆ یەکەمین جار ڕژێمی ئەوکاتی عێراقى لە 11ی ئاداری 1970 ناچارکرد دان بە بەشێک لە مافەکانی گەلی کوردستاندا بنێت وڕێککەوتننامەی 11ی ئاداری لێ بێتە بەرهەم وچەندین دەستکەوتی نەتەوەیی ونیشتیمانی بۆخەلکی کوردستانی بەدیھێنا ،بۆیە پارتی بە حیزبی لەئەستۆگرتنی بەرپرسیارێتییە گەورەكان ناسراوە ، دووژمنان زۆر ھەولان داوە بۆلاواز کردنی کوردستان لەرێگای ئەنجامدانی چەندان پیلان دژی پارتی، بەلام سوپاس بۆخوای گەورە ھەر بە پێشەنگیی کوردایەتی وتێکۆشاندا مایتەوە ،
یادکردنەوەی رۆژی پرلە شکۆی 16ئاب ھاوکاتە لەگەل نزیکبوونەوەمان لە بەرێوەچوونی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق،کە دلنیاین ئەم جارەش بە پشتیوانی خەلکی کوردستان بە جیاوازییەکی زۆر لەگەڵ لایەنەکانی دیکەی ڕکابەر پارتی ھەر بە یەکەمی سەر ئاستی ھەرێم و عیراق دەمێنێتەوە ، چونکەبەھێزی پارتی كاریگەری لەسەر هەرێمی كوردستان و عێراقدا هەیە، بۆ بەھێزتربوونی دۆزی ڕەوای گەلەکەمان ،ئەوەش بۆ ئەو مێژووە پڕ دەسكەوت و خەباتە بێ وچان و دوور و درێژەی دەگەڕێتەوە،كە لەپێناو بەرژەوەندیی باڵای خاک و نیشتیمان داویەتی،
لە یادی 16ی ئابدا، ھەزاران سڵاو و درود بۆڕوحی پاكی شەھیدانی رێبازی پیرۆزی بارزانی لە سەرووی ھەموویانەوە دامەزرێنەری قوتابخانەی کوردایەتی بارزانی نەمر...

وەیسی سەعید وەیسی