جامە زرێپۆشەكانی ئوتۆمبێل
August 11, 2025
رەنگا و ڕەنگ
هەندێ لە ئوتۆمبێلە تایبەت و ئەوانەی بۆ كاروباری ئەمنی و پارێزبەندی بەكاردەهێندرێت، تەواوی جامەكانیان زرێپۆشە، واتە هیچ شتێكی دەرەوە ناتوانێت كونی بكات و بیبڕێت، نمونەی جامی ئۆتۆمبێلی زرێپۆش نیشان دەدات، ئەگەر پەنجەرەی دوو جامدار ئەستووری ١٨.٥ ملم (١.٨ سم) بێت، تەنیا بەرگەی تەقەی دەمانچە دەگرێت. ئەگەر پەنجەرەكە ئەستوورتر بێت لە ٤ سم، ئەوا لە تفەنگی كڵاشینكۆف دەتپارێزێت، بۆ ئەوەی خۆت لە گوللەیەكی كالیبەری گەورە بپارێزیت، وەكو دۆشكەیەكی قورس، پێویستە شووشەیەك دابنێیت كە ئەستووری كۆی گشتی ١٣ سم بێت.
