بۆ زانیاریت، چارەسەری نەخۆشی داون

بۆ زانیاریت،  چارەسەری نەخۆشی داون

زانا ژاپۆنییەكان چارەسەری نەخۆشیی داون (نەخۆشی مەنگۆلی)ـیان دۆزییەوە، نەخۆشیی مەنگۆلی یان نەخۆشی داون، نەخۆشییەكی تێكچوونی كرۆمۆسۆمییە لە كرۆمۆسۆمی ژمارە ٢١ كە بەنزیكەیی ١ منداڵ لە ناو ٧٠٠ منداڵی تازە لەدایكبوو لە جیهاندا تووش دەبێت. تەكنیكەكە ناو دەبەن بە (دەستكاریكردنی تایبەتی ئەلیل) ئەویش بە سڕینەوەی ئەو كرۆمۆسۆمە زیادەیە كە تێكچوونەكە دروست دەكات. زاناكان هەڵدەستن بە لابردنی تەنیا ئەو كرۆمۆسۆمە زیادەی كە لەسەر كرۆمۆسۆمی ژمارە ٢١ زیاد دەبێت، هێشتنەوەی جووتە سەلامەتەكە تا تێكچوونەكە ڕابگرن. بەپێی توێژینەوەكان بێت دۆزینەوەكە بە ڕێژەی 6.30% سەركەوتوو بووە لە لابردنی كرۆمۆسۆمی نەویستراو، بێ ئەوەی زیان بە كرۆمۆسۆمە ویستراوەكان بگات.

Top