یاسا، هەڵاتنی كەفالەت كراو
August 11, 2025
رەنگا و ڕەنگ
ئەوانەی دەبنە كەفیلی كەسانێك بۆ هەر مەبەستێك، ئەگەر ڕۆژێك هات و ئەوەی كەفالەت كراوە، هەڵبێت یان بچێتە شوێنێك و جێگەی دیار نەبێت، ئایا ئەوەی كەفالەتی بۆ كردووە، هەمان سزای كەفالەت كراو دەخوات؟ بۆ وەڵامی ئەم پرسیارە، یەكەم: ئەگەر كەسانێك ببنە كەفیلی تۆمەتبارێك و دواتر تۆمەتبارەكە ڕابكات یان لە وڵات بچێتە دەر، ئەوكات وا دەزانن ئەوان بە هەمان تاوانی تۆمەتبارەكە سزا دەدرێن. دووەم: وا دەزانن ئەگەر لای دادوەر ژمارەی تۆمەتبارەكان زیاتر بكەن، ئەوكات سزای كارە تاوانییەكە دابەش دەكرێت بەسەر هەموویاندا و بەو جۆرە كەسی یەكەم سزایەكی كەمتر دەخوات.
