پەرەسەندنی گرژییەکانی لوبنان و دەستگیرکردنی لایەنگرانی حزبوڵڵا
دوابەدوای بڕیارەکەی حکومەتی لوبنان بۆ داخستنی دۆسیەی چەکداری حزبوڵڵا تا کۆتایی ئەمساڵ، گرژی و ئاڵۆزییەکان لەو وڵاتەدا بەرزبووەتەوە و وەزیرە شیعەکانیش لە کۆبوونەوەکانی حکومەت کشاونەتەوە.
بەپێی زانیارییەکان، لایەنگرانی حزبوڵڵا ڕێگای زەحلە و ئاشتوورەیان لە ڕۆژهەڵاتی بێقاع داخستووە.
هەروەها سوپای لوبنان دوای ئەوەی لایەنگرانی حزبوڵڵا چوونە ناو ناوەڕاستی بەیروت، چەند کەسێکی دەستگیرکرد.
بەگوێرەی میدیاکانی لوبنان، پەیوەندییە ناڕاستەوخۆکانی نێوان ناوەندەکانی حکومەت و حزبوڵڵا لە دوای کۆبوونەوەی ئەم دواییە بەردەوامە.
مەبەست لەم پەیوەندیانە بەڕێوەبردنی دەرئەنجامەکانی بڕیارەکەی حکومەت و کۆنترۆڵکردنی دۆخەکە لەسەر زەوی و گەڕانەوەی وەزیرە شیعەکانە بۆ کابینەی حکومەت بەمەبەستی ڕێگریکردن لە پەککەوتنی کاروچالاکییەکانی کابینەکە.
گوڵان: سەردار خەلیل
