چارەسەری هیندی نەخۆشی ڕەبوو
وڵاتی هیندستان، بە دایكی وڵاتی سەیروسەمەرەكان ناسراوە، دواجار چارەسەرێكی سەیریان بۆ نەخۆشی تەنگە نەفەسی دۆزیتەوە، ئەویش ئەوەیە كە نەخۆش دەبێت ماسییەكە بە زیندووی بەبێ ئاو بخوات، چونكە پێدەچێت جوڵەی ماسییەكە لە قوڕگەوە یارمەتی پاككردنەوەی بەڵغەم و باشتركردنی هەناسەدان دەدات. ئەم چارەسەرە لە ساڵی ١٨٤٥ەوە لەلایەن بنەماڵەی ( بەتینی گوودە)وە بەڕێوەدەبرێت، خێزانەكە دەڵێن ئەو ڕێچكە نهێنییەیان لە پیاوێكی ئایینی هیندۆسەوە وەرگرتووە، لەگەڵ ڕێنماییەكان بۆ دابینكردنی چارەسەرەكە بەبێ بەرامبەر و كە پێكهاتەكانی هەویری گیاییەكە ئاشكرا نەكەن. خێزانەكە دەشڵێت، ئەو پیاوە پێی وتوون كە ئەگەر پێكهاتەكانی چارەسەرەكە ئاشكرا بكەن، كاریگەرییەكەی لەدەست دەدات، پزیشكان لە هیندستان هۆشدارییان داوە لەم كارە و بانگەشەی ئەوە دەكەن كە تەنها خورافاتێكە و نەخۆشی و پیسكەرەكان دەگوازێتەوە، ئەوەی سەیرە ئەم چارەسەرە ساڵانە سەدان هەزار كەس بۆ لای خۆی ڕادەكێشێت و تەنانەت حكومەتی ویلایەتەكەش بە دابینكردنی ١٥٠ هەزار ماسی بچووك بۆ چالاكییەكە پاڵپشتی چارەسەرەكە دەكات.
