بەهۆی وەرگەڕانی بەلەمێک لە کەناراوەکانی یەمەن ٦٨ کۆچبەر گیانیان لەدەستدا
دەزگای کۆچبەری نەتەوەیەکگرتووەکان ڕۆژی یەکشەممە ٣ی ئاب ڕایگەیاند: بەلەمێک کە کۆچبەرانی ئەفریقیی هەڵگرتبوو لە کەناراوەکانی یەمەن وەرگەڕا و لانیکەم ٦٨ کەس گیانیان لەدەستدا و ٧٤ کەسی دیکەش بێسەروشوێن بوون.
ئەم ڕووداوە دوایین ڕووداوە لە زنجیرە ڕووداوەکانی کەناراوەکانی یەمەن کە بووەتە هۆی گیانلەدەستدانی سەدان کۆچبەری ئەفریقی بە هیوای گەیشتن بە دەوڵەتە دەوڵەمەندەکانی عەرەبی کەنداو.
سەرۆکی ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچ لە یەمەن ڕایگەیاند: کە بەلەمەکە کە ١٥٤ کۆچبەری ئەسیوپیای هەڵگرتبوو لە دەریای باشووری پارێزگای ئەبیان وەرگەڕا.
ئاماژەی بەوەشکرد، تەرمی 54 کۆچبەر لە قەزای خانفار شۆردرانەی کەنار و 14 کۆچبەری دیکەش دۆزراونەتەوە و گواستراونەتەوە بۆ مردووخانەی نەخۆشخانە لە شاری زانزیبار پایتەختی ئابیان.
تەنها 12 کۆچبەر لە ڕووداوەکە ڕزگاریان بووە، ئەوانی دیکەش بێسەروشوێنن و وا گریمانە دەکرێت کە گیانیان لەدەستدابێت.
بەهۆی وەرگەڕانی بەلەمەکانی کەناراوەکانی یەمەن لە چەند مانگی ڕابردوودا سەدان کۆچبەر گیانیان لەدەستداوە یان بێسەروشوێن بوون.
گوڵان: سەردار خەلیل
