بەهۆی بارانبارینی کوشندە لە وەرزی گەرما لە هیندستان ١٧٣ کەس گیانیان لەدەستدا
بەهۆی بارانبارینی بەخوڕی وەرزی لە ویلایەتی شاخاوی هیماچال پرادێشی هیندستان تا ئێستا لانیکەم ١٧٣ کەس گیانیان لەدەستدا و ٢٨١ بریندار و ٣٦ کەسیش بێسەروشوێنن.
میدیا ناوخۆییەکان بڵاویانکردەوە، كە تیمەکانی فریاگوزاری لە هەوڵی دۆزینەوەی کەسانی بێسەروشوێن و گەیاندنی هاوکارین بۆ ناوچە زیانلێکەوتووەکان، بەڵام بارانبارینی بەخوڕ و گیرانی ڕێگا شاخاویەکان بووەتە هۆی ئاستەنگ لەبەردەم ئۆپەراسیۆنەکان.
جگە لە زیانی مرۆیی، سەدان ماڵ وێران بوون و زۆرێک لە گوندەکان بێ کارەبا و ئاوی خواردنەوە و خزمەتگوزاری پەیوەندییەکان ماونەتەوە.
گوڵان: سەردار خەلیل
