دروستكردنی جینۆمی مرۆڤ
تا ئێستا زیاتر خوێندنەوەی جینۆمی مرۆڤ The Human Genome Project، كە هەنگاوێكی زۆر گرنگ بوون سەبارەت بە باشتر تێگەیشتن لە شێوازی كاركردنی لەشی مرۆڤ. لەم ماوانەدا بنكەی Wellcome Trust لە بەریتانیا، بڕیاری دا كە پارەیەكی زۆر تەرخان بكات بۆ هەنگاوی دووەمی لە جینۆمی مرۆڤدا، ئەویش دروستكردنی جینۆمی مرۆڤە لە بنەماوە the Synthetic Human Genome Project، ڕیزبەندی DNA لە چۆرا مۆڵكیولەی جیاواز پێكهاتووە كە بە كورتكراوەی پیتەكانی A، G، C و T ناو دەبرێت و هەموو A لە گەڵ T جوت دەبێت و G لەگەڵ C دا. ئەو جوتبوونە دووبارە و چەندبارە دەبنەوە بە ڕیتمی جیاواز و ڕیزبەندی DNA پێك دەهێنن، كە شێوازە پێچاوپێچ double helix دروست دەكەن و پاشان زیاتر گردبوونەوە دروست دەبێت، كە بە Chromatin ناسراوە و سەرئەنجامیش كرۆمۆسۆمەكان دروست دەبێت. دروستكردنی جینۆمی مرۆڤ كارێكی زۆر گەورەیە و زۆر كەڵكی دەبێت بۆ باشتر تێگەیشتن لە نەخۆشیەكان و دۆزینەوەی چارەسەری. زۆر نەخۆشی هەیە كە بە هۆكاری هەڵە لە ڕیزبەندی DNA دروست دەبێت و ئەم كارە زۆر گرنگە بۆ دۆزینەوەی چارەسەریەكان.
