بیست و پێنج وڵات داوا دەکەن دەستبەجێ شەڕی غەززە کۆتایی پێبهێنرێت
بیست و پێنج وڵات لەوان فەرەنسا و بەریتانیا بەیاننامەیەکی هاوبەشیان بڵاوکردەوە و داوایانکرد دەستبەجێ شەڕی کەرتی غەززە کۆتایی پێبهێنرێت.
لە بەیاننامەکەدا هەڵوێستی ئیسرائیلیان بۆ گەیاندنی هاوکاری مرۆیی بۆ هاوڵاتییانی مەدەنی بە "بێبەشکردن و ناسەقامگیری" وەسف کردووە.
واژۆکارانی بەیاننامەکە نیگەرانی خۆیان لە بەردەوامیی شەڕەکە دەربڕی و جەختیان لەوە کردەوە کە بەردەوامیی شەڕ دەبێتە هۆی پەرەسەندنی قەیرانی مرۆیی لە ناوچەکەدا.
لەلایەکی دیکەوە ئەڵمانیا ڕەتیکردەوە بەیاننامە هاوبەشەکە واژۆ بکات و هەڵوێستێکی جیاوازی لە بارەی پێشهاتەکانی ئەم دواییە گرتەبەر.
گوڵان: سەردار خەلیل
