700 ساڵ پێش زایین كارگەی گوشینی میوە و هەڵگرتنی كەرەستە لە كوردستاندا هەبووە

700 ساڵ پێش زایین كارگەی گوشینی میوە و هەڵگرتنی كەرەستە لە كوردستاندا هەبووە

لە شوێنەوارەكانی كوردستاندا، بە تایبەت لە ناوچە شاخاوییەكانی شاری دهۆك، چەندین چاڵی گەورە لەسەر چیاكاندا هەن، كە مێژوویان بۆ ٧٠٠ ساڵ پێش زایین دەگەڕێتەوە، زیاتر لە ١٢ چاڵ هەن بە شێوەی هەڵكۆڵدراو لەسەر لووتكە چیایەكانی كوردستاندا لێدراون كە ١٤٠٠م بەرزە، زیاتر لە سێ مەتر قووڵن، زیاتر لە سێ مەتر پانن، پسپۆران بە دوو بۆچوون بۆی دەچن، هەندێكیان وەك ئەوەی كارگەیەكی بچووكی گوشینی میوە بێت، هەندێكێش پێیان وایە كە وەك شوێنێك یان وەك سەلاجەیەك بۆ هەڵگرتنی خواردن و كەرەستەكان بەكار هێنراون، بۆ نموونە: ئەو بەردەی ئەو چاڵە گەورەی لەسەر درووست كراوە، بەردەكە ڕەنگی سپییە یان نا، ئەوەش نهێنییەكی گرنگە بۆ كارگەی گوشینی میوەی وەك زەیتون، هەنار، ترێ، ئەوە گرنگیی خۆی هەیە. شوێنەكە بەشی سەرەوەی لە زانیاریی شوێنەواردا بە دۆڵی تەشتی ناسراوە، بەڵام چاڵەكە بە دامووس ناسراوە، ڕووی دەمی ڕووەو ئاسمانە و لەو سەردەمەدا شوێنەكە زۆر گرنگ بووە. كارگەی گوشینی میوە و بەشەكانی دیكەی كارگەكە هەموو لە بەرد درووست كراون، لە شوێنەواردا كارگەی گوشینی میوە دوو جۆرە، ئەوانەی گەورەن سەر بە دەسەڵات هی و ئەوانە بوون كە خاوەنی هێز بوون، هەروەها بچووكەكانیش لەلایەن خەڵكی ئاساییەوە بۆ خۆیان بەكارهێناوە، وەك كارگەی گوشینی زەیتون، هەنار و ترێ. كارگەكان لە چەند بەشێك پێك هاتوون لەوانە: سدایە، ڕكاب، سەیال، هەشیانە لە نزیكی ئەو كارگەی گوشینانە لەسەر بەردێكی سپی لەو كارگەیە دامووس درووست كراوە، ئەو كارگانە بەزۆری ڕوویان لە ڕۆژهەڵات بۆ ڕۆژ ئاوا بووە، یان لەسەرەوە بۆ خوارەوە بووە.

Top