ملوانكەی ئەڵماس لە شێوەی دڵ، مۆدەی هاوینە

ملوانكەی ئەڵماس لە شێوەی دڵ، مۆدەی هاوینە

لەمێژە دڵ بە هەستی خۆشەویستی و ڕۆمانسییەتەوە بەستراوەتەوە و كاتێك ئەم هێما سەرنجڕاكێشە لە زێڕی ڕازاوە بە ئەڵماسدا دادەڕێژرێت، ملوانكە و زنجیرەكان دەگۆڕێن بۆ پارچەیەكی هونەری، كە لە دڵەوە پێشكەش بە دڵ دەكرێت.

 

 ملوانكەی دوو دڵ لە دەیڤد وێبەوە

ئەم ملوانكە ناوازەیە لە زێڕی زەردی عەیارە ١٨ دروست كراوە، كە لە شێوەی دوو دڵی لێكدراوی خاوەن لێواری پێچراوەدایە، وەك ئەوەی تەندرابێت. یەكێكیان بە مینای سوور و ئەوی دیكەیان بە بەردی ئەڵماس ڕازاوەتەوە.

 

 ملوانكەی ئەلماسی دڵخۆش لە چۆپاردەوە

ملوانكەی دڵ لە كۆمەڵەی Happy Diamond لە چۆپارد Chopard بە دیزاینە نایابەكەی سەرسامی كردین، چونكە لە زێڕی پەمەیی و ئەڵماس دروست كراوە و شێوازی دڵخۆشكەر و ناوازەی تێدا كۆ كردووەتەوە. دڵەكە بە بەردی ئەڵماسی بریقەدار ڕازاوەتەوە، لەكاتێكدا لە ناو دڵەكەدا سێ بەردی ئەڵماس لە نێوان دوو بەرگی كریستاڵی یاقووتدا دەجوڵێن و سەما دەكەن.

Top