بەهۆی بارانبارینی وەرزی گەرما و لافاو زیاتر لە 100 کەس گیانیان لەدەستدا

بەهۆی بارانبارینی وەرزی گەرما و لافاو زیاتر لە 100 کەس گیانیان لەدەستدا

  

حکومەتی پاکستان ڕۆژی دووشەممە 14 ی تەمموز ڕایگەیاند: کە لە سەرەتای بارانبارینی وەرزی هاوینە لە کۆتایی مانگی حوزەیرانەوە بەلایەنی کەم 100 کەس لەو وڵاتە گیانیان لەدەستداوە.

حکومەتی پاکستان ڕایگەیاند: کە لافاو و پڕبوونی ڕووبارەکان بەهۆی بارانی وەرزی بێ وێنە لە ناوچە جیاجیاکانی وڵاتەکە بووە هۆی گیان لەدەستدانی زیاتر لە 100 کەس کە نیوەیان منداڵن.

بەپێی ئامارەکانی بەڕێوەبەرایەتی کارەساتەکانی پاکستان لە 26ی حوزەیران تا 14 ی تەمموز، لانیکەم 111 کەس گیانیان لەدەستداوە کە 53 کەسیان منداڵن، بەهۆی لافاو و لێدانی کارەباوە.

ئەمە لەکاتێکدایە کە بارەگای نیشتمانی بەڕێوەبەرایەتی کارەساتەکانی پاکستان لە سەرەتای دەستپێکردنی باران بارینی وەرزی لەو وڵاتە هۆشداری داوە.

پاکستان بە ژمارەی دانیشتووانی زیاتر لە ٢٤٠ ملیۆن کەس، یەکێکە لەو وڵاتانەی کە زۆرترین زیانی بەرکەوتووە لە جیهاندا لە کاریگەرییەکانی گۆڕانی کەشوهەوا.

 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

Top