ترەمپ: باج لەسەر ڕووسیا زیاد دەکەین ئەگەر لە ماوەی 50 ڕۆژدا لەگەڵ ئۆکرانیا نەگەنە ڕێککەوتن

ترەمپ: باج لەسەر ڕووسیا زیاد دەکەین ئەگەر لە ماوەی 50 ڕۆژدا لەگەڵ ئۆکرانیا نەگەنە ڕێککەوتن

 

سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند، ئەگەر ڕووسیا لە ماوەی 50 ڕۆژدا نەگەیشتە ڕێککەوتن (لەگەڵ ئۆکرانیا)، باجی گومرگی 100% زیاد دەکەین.

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی هاوبەش لەگەڵ مارک ڕوت، سکرتێری گشتیی ناتۆ لە کۆشکی سپی ڕایگەیاند، ئەگەر ڕووسیا لە ماوەی 50 ڕۆژدا لەگەڵ ئۆکرانیا نەگەنە ڕێککەوتن، ئەوا باجی گومرگی بە ڕێژەی 100% زیاد دەکەین.

ترامپ گوتی: من بە هیچ شێوەیەک دڵخۆش نیم بە ڕووسیا. ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەگەر لە ماوەی ٥٠ ڕۆژدا گرێبەستێک (لەگەڵ ئۆکرانیا) نەکەن، ئەوا باجەکان بۆ سەدا سەد بەرز دەکەینەوە.

گوتیشی: ئەمڕۆ ڕێککەوتنێکمان کرد بۆ ناردنی چەک بۆ ئۆکرانیا.

ترەمپ گوتی: ئێمە بە هەماهەنگی لەگەڵ ناتۆ چەکی پلە یەک (بۆ ئۆکرانیا) دەنێرین.

هەروەها مارک ڕوت گوتی: بڕیاری ئەمریکا بۆ ناردنی چەک بۆ ئۆکرانیا زۆر گرنگە، من لەگەڵ سەرکردەکانی وڵاتانی ئەوروپا کۆدەبمەوە و کۆنتێنەری هاوکاری سەربازی بۆ ئۆکرانیا ئامادە دەکەین.  

 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

Top