ململانێی خوێناوی نێوان هۆزەکانی دروز و بەدەوی لە سوریا
لە ئەنجامی شەڕ و پێکدادانێکی توندی نێوان هۆزە دروزەکان و سوننە بەدەوییەکان لە شاری سویدا لە باشووری ڕۆژئاوای سووریا لانیکەم 30 کەس گیانیان لەدەستدا و نزیکەی 100 کەسیش بریندار بوون.
وەزارەتی ناوخۆی سوریا ڕایگەیاندووە، هێزە ئەمنییەکانی سوریا ڕاستەوخۆ دەستوەردانیان کردووە لە هەوڵێکدا بۆ کۆنترۆڵکردنی دۆخەکە و کۆتاییهێنان بە تێکهەڵچوونە توندوتیژەکان.
ڕوانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ کە بنکەکەی لە لەندەنە، ژمارەی کوژراوانی بە ٣٧ کەس ڕاگەیاند و ڕایگەیاند، پێکدادانەکان دوای شەپۆلێکی ڕفاندن لە ناوچەکەدا هات.
گوڵان: سەردار خەلیل
