نانەواخانە لە شووشە
July 13, 2025
رەنگا و ڕەنگ
پاك و خاوێنی شوێنی خواردن ئامادەكردن و دروستكردنی نان، گرنگترین هەنگاوی تەندروستی و چاودێری كردنە، هەر بۆیە لە وڵاتی ئیسپانیا، كە گرنگی زۆر بە پاك و تەندروستی خواردن و نانەكانیان دەدەن، نانەواخانەیەك هەیە لە شاری مایۆركای ئیسپانیا بە ناوی پانادریا ئیستاسیۆ، بە شێوەیەكی داهێنەرانە دیزاین كراوە كە كڕیارەكان دەتوانن لە پاك و خاوێنی شوێنەكە دڵنیابنەوە، بەهۆی ئەوەی زەویەكە لە شوشەیه دەتوانن ڕاستەوخۆ شوێنی دروستكردنی بەرهەمەكان ببینن، بۆ دڵنیا بوونیان لە پاكی كرێكار و شوێنەكانیان.
